کۆمپانیای کواڵکۆم پڕۆسێسەری Snapdragon 768G 5G ـی ڕاگەیاند

وا تازە خەریکە لێشاوی بەکارهێنانی پڕۆسێسەری Snapdragon 765 بۆ مۆبایلە ئاست مامناوەندەکان دەست پێدەکات، بەڵام ئەمە کۆمپانیای کواڵکۆم ناوەستێنێت لە ڕاگەیاندنی پڕۆسێسەرێکی نوێ لە هەمان زنجیرە. کۆمپانیاکە پڕۆسێسەرێکی نوێکراوەی لە Snapdragon 765 بە ناوی Snapdragon 768G بە هەبوونی یەکەی ناوەندی و گرافیکی باشترەوە ڕاگەیاند.

پڕۆسێسەری Snapdragon 765G لە مانگی کانوونی یەکەمی پار ساڵدا لە پاڵ پڕۆسێسەرەکانی Snapdragon 765 ـی مامناوەند و Snapdragon 865 ـی ئاست بەرزدا ڕاگەیاند. هەردوو پڕۆسێسەرەکەی Snapdragon 765 بوونە یەکەمین چیپی کۆمپانیاکە کە خاوەن مۆدیەمی 5G ـی لێکدراو ببن.

کواڵکۆم دەڵێت توانیویانە لە پڕۆسێسەری Snapdragon 768G ـدا توانای گرافیکییە جۆری Adreno 620 ـەکەی بە ڕێژەی 15% زیاد بکەن، وە هەروەها خێرایی یەکەی ناوەندییان لە 2.4 گێگاهێرتزەوە بەرز کردووەتەوە بۆ 2.8 گێگاهێرتز، کە ئەمەش بە ڕێژەی 15% خێراتری دەکات بە بەراورد بە پڕۆسێسەری Snapdragon 765G.

پڕۆسێسەری Snapdragon 768G خاوەن مۆدیەمی لێکدراوی Snapdragon X52 ـە و پشتگیری لە mmWave و sub-6GHz ـی نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات، هەروەها توانای خۆ گونجاندنی لەگەڵ ڕایەڵە سەربەخۆ و ناسەربەخۆ 5G ـیەکاندا هەیە.

هاوشێوەی پڕۆسێسەری Snapdragon 768G، پڕۆسێسەری Snapdragon 768G ـیش بۆ ئەو مۆبایلانە دیزاین کراوە کە ئەزموونێکی باشتری یاریکردن بە بەکارهێنەران دەبەخشن. مۆبایلی Xiaomi Redmi K30 5G Racing Edition یەکەمین مۆبایلە کە پڕۆسێسەرە نوێیەکەی کواڵکۆمی لەسەر جێگیر ببێت، ئەویش ئەمڕۆ ڕاگەیاندرا.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3dwSl6z
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە