فەیسبووک خزمەتگوزاری Shops ـی بۆ فرۆشتنی سەرهێڵی کاڵاکانی ڕاگەیاند

فەیسبووک هەنگاوێکی نوێی بۆ چوونە ناوی زیاتری بازرگانییە ئەلیکترۆنییەکان نا و خزمەتگوزاری Shops ـی بۆ فرۆشتنی سەرهێڵی کاڵاکانی ڕاگەیاند.

لە پەخشێکی ڕاستەوخۆدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک، مارک زوکەربێرگ، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای فەیسبووک خزمەتگوزاری Shops ـی ڕاگەیاند. خزمەتگوزارییەکە وەکو بەشێکی نوێ دەردەکەوێت لە تۆڕەکانی فەیسبووک و ئینستەگرامدا، کە تایبەتە بە فرۆشتنی کاڵاکان بە شێوەی ئەلیکترۆنی.

خزمەتگوزارییەکە بە خزمەتگوزارییە لایەنە سێیەمینییەکانی Shopify و BigCommerce و Woo بەهێز کراوە و ئامانج لێی گۆڕینی بەشێک لە ئامانجی تۆڕەکە کۆمەڵایەتییەکانە بۆ بازاڕکردن.

مارک گرنگی ئەم خزمەتگوزارییە نوێیە ئاشکرا دەکات و دەڵێت دەشێت ببێتە هۆکاری بوژاندنەوەی بازاڕەکان لە کاتی ئەم کارەساتی کۆرۆنایەدا، هەروەها دەرفەتێکی باشە تاوەکو خاوەن سەرمایە بچووکەکان کاڵاکانیان بە شێوەی سەرهێڵی بفرۆشن تێیدا.

خزمەتگوزارییەکە خاوەن کڕینی ڕاستەوخۆشە و دەتوانیت ڕاستەوخۆ پارە بدەیت و کاڵاکەت بەدەست بگات.

خزمەتگوزاری Shops لە ئەمڕۆوە بەردەست دەکرێت بۆ بەکارهێنەرانی تۆڕی فەیسبووک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لەم هاوینەشدا بۆ ئینستەگرام بەردەست دەکرێت. پلان وایە لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا فەیسبووک تابێکی تایبەت بە خزمەتگوزارییەکە لە نافیگەیشنی ئەپی فەیسبووک زیاد بکات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2AKY4Yn
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە