سامسۆنگ تەلەفزیۆنی Samsung Terrace ـی بە ڕوونی 4K ـی تایبەت بە دەرەوەی ناوماڵ ڕاگەیاند

کۆمپانیای سامسۆنگ دەیەوێت زیاتر بەسەر بازاڕی تەلەفزیۆنەکاندا زاڵ ببێت و سنووری درووستکردنی تەلەفزیۆنەکانی بۆ ناوماڵ تێپەڕاند و تەلەفزیۆنێکی نوێی تایبەت بە دەرەوەی ناوماڵ ڕاگەیاند.

تەلەفزیۆنە نوێیەکەی سامسۆنگ ناوی Samsung Terrace ـە و تایبەتە بە دەرەوەی ناوماڵ و لە زنجیرەی Lifestyle ـە. خاوەن بڕوانامەی IP55 ـە بۆ بەرگری لە بەرانبەر تۆز و ئاو، ڕووناکی ڕوونماکەی 2000 نیتە و دەتوانیت لە ژینگەیەکەی تەواو خۆر هەتاودا بە ئاسانی دیمەنەکانی ناو تەلەفزیۆنەکە ببینیت. ڕوونی ڕوونماکەی 4K ـە.

ئەگەر ئاشنای تەلەفزیۆنەکانی دەرەوەی ناوماڵ نەبیت، ئەوا ڕەنگە بە بینینی نرخەکانی ئەم تەلەفزیۆنە نوێیەی سامسۆنگ سەرت بسووڕمێت، بەڵام لە ڕاستیدا نرخی لە چاو نرخی تەلەفزیۆنەکانی دەرەوەی ناوماڵی SunBriteTV زۆر کەمترە. نرخی تەلەفزیۆنی Samsung Terrace بڕی 3,455$ ـە بۆ مۆدێلی 55 ئینجی، 4,999$ ـە بۆ مۆدێلی 65 ئینجی و 6,499$ ـە بۆ مۆدێلی 75 ئینجی.

سامسۆنگ دەڵێت ئەم تەلەفزیۆنە بەرگری لە بەرانبەر ماددەکان زۆر بەهێزە، بەڵام هێشتا زۆر ناسک و جوان دەردەکەوێت بە هۆی چوارچێوە کەمەکەیەوە. خاوەن وەرگری ناوخۆیی HDBaseT ـە، کە توانای دەبێت ڤیدیۆکانی 4K و دەنگ و وزە لە ڕێگەی تەنها یەک وایەرەوە بگوازێتەوە.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی دیکەی، بریتین لە هەبوونی فرە یاریدەدەری دەنگی، Ambient Mode و زیاتر. لە ڕووی ڕایەڵەوە، خاوەن 3 دانە دەرچەی HDMI و دەرچەیەکی USB و دەرچەی Lan و Bluetooth و وەرگری HDBaseT و زیاترە.

تەلەفزیۆنەکە بڵندگۆیەکیشی بە ناوی Terrace Soundbar لەگەڵدایە، کە ئەویش خاوەن بڕوانامەی IP55 ـە بۆ بەرگری لە بەرانبەر تۆز و ئاو و دۆخی کەشوهەوا کاری تێ ناکات.

لە ئێستادا تەلەفزیۆنی Samsung Terrace لە ئەمریکا و کەنەدا بەردەستە و وا بڕیارە لە ئەمساڵدا لە ئەڵمانیا و ئوستڕاڵیا و نیوزیلاندیش بەردەست بکرێت. سامسۆنگ لە پلانیدایە کە وەشانێکی کارامەتری لە ئەمساڵدا لێ بەردەست بکات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3cVEeYC
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە