سامسۆنگ لە ئەمساڵدا کارتی بانکی Samsung Pay بەردەست دەکات

کۆمپانیای سامسۆنگ ڕایگەیاند کە لە پلانیاندایە لە هاوینی ئەمساڵدا کارتی بانکی Samsung Pay بەردەست بکەن.

بەڕێز Sang Ahn، بەڕێوەبەری گشتی Samsung Pay لە ئەمریکای باکوور لە سامسۆنگ، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند کە کۆمپانیای سامسۆنگ لەم هاوینەدا کارتی بانکی Samsung Pay بە هەبوونی پشتگیری لە هەژماری بەڕێوەبردنی پارەدانەکان بەردەست دەکات. بۆ ئەم مەبەستە، سامسۆنگ ڕێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای SoFi ـدا کردووە.

هەروەها Ahn ئاشکرای کرد کە سامسۆنگ کار لەسەر درووستکردنی یەکەمین سەکۆی بەڕێوەبردنی پارە دەکات بۆ مۆبایلەکان. Ahn باسی لە تایبەتمەندییەکانی سەکۆی بەڕێوەبەردنی پارە نەکرد، بەڵام تەنها گوتی لە چەند هەفتەی داهاتوودا سامسۆنگ زانیاری زیاتر لەم بارەیەوە بڵاو دەکاتەوە.

بە ڕاگەیاندنی کارتی بانکی، سامسۆنگ دەچێتە پاڵ کۆمپانیای Apple، کاتێک ساڵی پار کارتی بانکی Apple Card ـی بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای Goldman Sachs ـدا بەردەستکرد. کارتە بانکییەکەی ئەپڵ فیزیایی و دیجیتاڵییە و لە ڕێگەی ئەپی Apple Pay لە ئایفۆن و ئەپڵ وۆچەکاندا بەکاردێت.

هەروەها دەگوترێت گووگڵیش کار لەسەر درووستکردنی کارتێکی بانکی تایبەت بە خۆی دەکات بە هەبوونی تایبەتمەندی ئامرازی خەرجییەکانەوە بۆ بینینی کڕینەکان.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2A2ZlcK
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە