ڕێندەرە دزەپێکراوەکانی مۆبایلی Samsung Galaxy Note 20 Plus بڵاوکرانەوە و دیزاینی مۆبایلەکە ئاشکرا دەکەن

بە ڕاستی مۆبایلی Galaxy Note 10 Plus ـی پار ساڵ یەکێک بوو لە قەشەنگترین مۆبایلەکان بە هەبوونی ڕوونمایەکی گەورە و دیزاینێکی بێهاوتا. وە بە پێی ژمارەیەک ڕێندەری نافەرمی بێت، وا دیارە سامسۆنگ گۆڕانکاری دیار لە دیزاینی نەوەی نوێی زنجیرە مۆبایلەکەدا ناکات.

هەژماری OnLeaks لە تویتەر ژمارەیەک ڕێندەری دزەپێکراوی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت کە گوایە ئەمە مۆبایلی Samsung Galaxy Note 20 Plus دەبێت. هەر وەک لە ڕێندەرەکاندا دەردەکەوێت، وا دیارە مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی گەورەی لێوار بۆ لێوار دەبێت بە هەبوونی لێواری چەماوە و چاڵێکی ژێر ڕوونمای بچووکتر لە بەشی سەرەوەی ڕوونماکەیدا بۆ جێگیرکردنی کامێراکەی پێشەوەی.

ئەو گۆڕانکارییەی کە زۆر دیار بێت لە مۆبایلەکەدا، بریتییە لە دیزاینی کامێراکانی پشتەوەی، کە ڕێندەرەکان نیشانی دەدەن کامێراکانی زۆر گەورەتر دەبن، بەمەش چوارچێوە ڕەشەکەی گەورەتر دەبێت.

لە ڕووی قەبارەوە، دەنگۆکان دەڵێن مۆبایلی Galaxy Note 20 Plus لە مۆبایلی Note 10 Plus گەورەتر دەبێت، خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.9 ئینجی دەبێت لە جێگەی 6.8 ئینجی، بەڵام کەمێک ئەستوورتر دەبێت.

ڕاپۆرتەکان دەڵێن کۆمپانیای سامسۆنگ لە ساتەوەختێکی مانگی ئابی ئەمساڵدا زنجیرە مۆبایلەکانی Galaxy Note 20 لە بۆنەیەکی سەرهێڵیدا نمایش دەکات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3d8ixo7
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە