نەوەی نوێی بیستۆکی بێوایەری Samsung Galaxy Buds خاوەن تایبەتمەندی کەمکردنەوەی ژاوەژاو دەبێت

ئاشکرایە کە کۆمپانیای سامسۆنگ لە ئێستاوە کار لەسەر زیادکردنی تایبەتمەندی کەمکردنەوەی ژاوەژاو دەکات بۆ نەوەی نوێی بیستۆکی بێوایەری Samsung Galaxy Buds، چونکە وا دوو نەوە لە بیستۆکە بێوایەرەکە بەردەست کراوە و هێشتا خاوەن تایبەتمەندییە ناوبراوەکە نییە.

بە پێی لیستێکی ئۆفیسی داهێناننامەی ئەمریکا بێت، نەوەی نوێی بیستۆکی بێوایەری Samsung Galaxy Buds کە ناوی Galaxy Buds X دەبێت، خاوەن تایبەتمەندی کەمکردنەوەی ژاوەژاو (Noice-cancellation) دەبێت هاوشێوەی بیستۆکە بێوایەرەکانی AirPods Pro ـی ئەپڵ و Pixel Buds 2 ـی گووگڵ.

دەگوترێت سامسۆنگ هیچ گۆڕانکارییەک لە نرخی بیستۆکە نوێیەکەدا ناکات و تەنانەت بە هەبوونی ئەو تایبەتمەندییە نوێیەشەوە، نرخی بە 140$ دەهێڵێتەوە.

ئەمانە ژمارەیەک ڕێندەری بیستۆکە بێوایەرە نوێیەکەی سامسۆنگن کە لە مانگی ڕابردوودا لە لایەن پێگەی WinFuture ـەوە بڵاوکرانەوە:

ڕێکەوتی بەردەستکردنی بیستۆکی بێوایەری Galaxy Buds X نەزاندراوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2VVDpZD
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە