مۆبایلی Redmi K30 5G Racing Edition وەکو یەکەمین مۆبایل بە پڕۆسێسەری Snapdragon 768G ـەوە ڕاگەیاندرا

نوێترین مۆبایلی زنجیرەی Redmi K30 بریتییە لە مۆبایلی Redmi K30 5G Racing Edition، ئەمە یەکەمین مۆبایلە کە پڕۆسێسەری نوێی Snapdragon 768G ـی لەسەر جێگیر ببێت.

بەدەر لە ڕەنگە سەوزە نەعنایی و پڕۆسێسەرە نوێیەکەی، مۆبایلی Redmi K30 5G Racing Edition بە تەواوی هاوشێوەی مۆبایلی Redmi K30 5G ـە. لە پێشەوە خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.67 ئینج بە ڕوونی FHD+ IPS و خاوەن 2 چاڵە لە ژێریدا کە 2 دانە کامێرای 20 و 2 مێگاپێکسڵی لەسەر جێگیر کراوە.

لە پشتەوە خاوەن 4 دانە کامێرای ئاست بەرزە بە ڕوونییەکانی 64 و 8 و 5 و 2 مێگاپێکسڵ. وە لە ناوەوە، بە پڕۆسێسەری نوێی Snapdragon 768G بەهێز کراوە و پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات، خاوەن ڕامی 6 گێگابایتی و بیرگەی ناوەکی 128 گێگابایتی و پاترییەکە بە توانستی 4,500 بە پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 30 وات.

مۆبایلی Redmi K30 5G Racing Edition بە ڕەنگەکانی سەوزی نەعنایی و شین و سوور و پەمەیی و سپییەوە بە نرخی 282$ لە ڕێکەوتی 14 ـی ئەم مانگەدا لە چین بەردەست دەکرێت بۆ کڕین. لە ئێستادا بە شێوەی کڕینی پێشوەختە لە چین بەردەستە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2WZgSdZ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە