کۆمپانیای Realme یەکەمین کاتژمێر و تەلەفزیۆنی زیرەکی خۆی ڕاگەیاندن

کۆمپانیای Realme ـی سەر بە کۆمپانیای شاومی چینی، یەکەمین کاتژمێر و تەلەفزیۆنی زیرەکی خۆی ڕاگەیاندن.

Realme Watch

کاتژمێرە زیرەکە نوێیەکەی کۆمپانیاکە، ناوی Realme Watch ـە. خاوەن ڕوونمایەکی زیرەکی ڕەنگاوڕەنگە بە قەبارەی 1.4 ئینج و بە وردی نیشاندانی 320 بە 320 پێکسڵ و شووشەکەی لە جۆری 2.5D Corning Gorilla Glass 3 و ڕووناکی ڕوونماکەی 323 نیتە.

خاوەن 12 ڕووکاری کاتژمێرییە و ڕووکارە بنەڕەتییەکەی هەریەکە لە کات و بەروار و کەشوهەوا و ژمارەی هەنگاوەکان و ترپەی دڵ و کالۆری سوتاو نیشان دەدات. ڕووکارەکان لە ناو ئەپی Realme Link ـدا دەگۆڕدرێن و کۆمپانیاکە دەڵێت لە وەشانەکانی داهاتوودا 100 ڕووکاری دیکەی کاتژمێر بۆ کاتژمێرە زیرەکەکە زیاد دەکات.

هاوشێوەی دەستبەندی Realme Band، ئەم کاتژمێرە زیرەکەی کۆمپانیاکەش خاوەن هەستەوەری پێوانەکردنی ترپەی دڵی بەردەوامە، لەگەڵ ئەوەش خاوەن هەستەوەری PPG ـە بۆ پێوانەکردنی ڕێژەی ئۆکسجینی خوێن و خاوەن 14 دۆخی وەرزشکردنە.

خاوەن پاترییەکە بە توانستی 160 ملی ئەمپێر، کە Realme دەڵێت بەرگەی 7 ڕۆژ لە بەکارهێنانی بەردەوام دەگرێت بە کاراکردنی هەستەوەری ترپەی دڵ و 9 ڕۆژ بە بێ کاراکردنی ئەو هەستەوەرە. خاوەن تایبەتمەندی Smart Notifications و بڕوانامەی IP68 ـە بۆ بەرگری لە بەرانبەر تۆز و ئاو.

خاوەن دەستبەندەکانی Classic Strap و Fashion Strap ـە، ئەوەی یەکەمیان تەنها بە ڕەنگی ڕەش بەردەستە، لە کاتێکدا ئەوەی دووەمیان بە ڕەنگەکانی سوور و ڕەش و سەوزەوە بەردەستە.

کاتژمێری Realme Watch بە نرخی دەستپێکی 53$ لە ڕێکەوتی 5 ـی مانگی داهاتوودا لە بازاڕەکانی هیندستان بەردەست دەکرێت بۆ کڕین.


Realme Smart TV

تەلەفزیۆنە زیرەکەکەی Realme، ناوی Realme Smart TV ـە. خاوەن قەبارەکانی 32 ئینج بە ڕوونی 720 پێکسڵ و 43 ئینج بە ڕوونی 1080 پێکسڵە و ڕوونماکەی لە جۆری LED ـی کەم لێوارە، پشتگیری لە HDR10 دەکات و ڕووناکی ڕوونماکەی 400 نیتە.

پڕۆسێسەری هەشت ناوەکی Mediatek ـی لەسەر جێگیرە – چوار یەکەی Cortex A53 و Mali-470 MP3 بوونیان هەن. فراوانی ڕامەکەی 1 گێگابایتە و بیرگە ناوەکییەکەشی 8 گێگابایتە.

خاوەن بڵندگۆیەکانی Dolby Audio ـی 24 واتی و کۆنتڕۆڵێکە کە دوگمەی تایبەت بە ژمارەیەک لە خزمەتگوزارییەکان لە خۆی دەگرێت.

نرخی قەبارەی 32 ئینجی تەلەفزیۆنی زیرەکی Realme Smart TV بڕی 170$ دەبێت، لە کاتێکدا کە جۆرە 43 ئینجییەکەی بڕی 290$ دەبێت. لە ڕێکەوتی 2 ـی مانگی داهاتوو لە بازاڕەکانی هیندستان بەردەست دەبێت بۆ کڕین.

بەرهەمە نوێیەکانی دیکەی کۆمپانیاکە، بریتین لە بیستۆکی بێوایەری Realme Buds Air Neo بە نرخی 40$ و پاوەربانکێک بە توانستی 10,000 ملی ئەمپێر بە نرخی 13$.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2X44Q48
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە