کۆمپانیای Realme ڕێکەوتی نمایشکردنی یەکەمین کاتژمێر و تەلەفزیۆنی زیرەکی خۆی ئاشکرا کرد

کۆمپانیای Realme لە ماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاند کە لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا، 8 دانە بەرهەمی نوێ نمایش دەکات، کە یەکێک لەو بەرهەمە نوێیانە، مۆبایلی نوێیی Realme X50 Pro Player Edition دەبێت.

لقی هیندستانی کۆمپانیای Realme ڕایگەیاند کە کۆمپانیاکە لە ڕێکەوتی 25 ـی ئەم مانگەدا لە کاتژمێر 10:00 ـی سەر لە بەیانی بە کاتی هەولێر، بۆنەیەکی تایبەت بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک و تویتەر و یوتیوب پەخش دەکات و تێیدا یەکەمین کاتژمێری زیرەک و تەلەفزیۆنی زیرەکی خۆی ڕادەگەیەنێت.

تاوەکو ئێستا تایبەتمەندییەکانی تەلەفزیۆنی زیرەکی Realme TV و کاتژمێری زیرەکی Realme Watch ـی کۆمپانیاکە بە تەواوی لەبەر دەستتدا نین، بەڵام وێنەیەکی کاتژمێری زیرەکی Realme Watch لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دزەی پێکرا و بۆ کەمێک دیزاینی بەرهەمەکەی ئاشکرا کرد، وە دەگوترێت بە ڕەنگەکانی ڕەش و سپی و زەرد و شینەوە بەردەست دەکرێت.

بەشێک لە تایبەتمەندییەکانی کاتژمێری زیرەکی Realme Watch دزەی پێکرا و دەگوترێت خاوەن ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەی 1.4 ئینج لە جۆری LCD و بە وردی نیشاندانی 320 بە 320 پێکسڵ، هەروەها خاوەن پاترییەک دەبێت بە توانستی 160 ملی ئەمپێر لەگەڵ هەستەوەرێکی پێوانەکردنی ترپەی دڵی 24 کاتژمێری.

لە لایەکی دیکەوە، دەنگۆیەکان دەڵێن کە تەلەفزیۆنی زیرەکی Realme TV بە قەبارەکانی 43 و 55 ئینجەوە بەردەست دەکرێت و سیستەمی Android TV ـی لەسەر جێگیر دەکرێت بە هەبوونی پشتگیری لە Netflix.

سەبارەت بە بەرهەمەکانی دیکەی کۆمپانیاکە، کە لە پلانیدایە لە پەخشە ڕاستەوخۆیەکە نمایشیانی بکات، دیار نین.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3cHt7lS
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە