مۆبایلی Realme X3 SuperZoom بە پڕۆسێسەری Snapdragon 855 Plus و نرخی 499€ ڕاگەیاندرا

کۆمپانیای Realme ـی چینی مۆبایلی Realme X3 SuperZoom ـی ئاست بەرزی ڕاگەیاند و وە بۆ یەکەمجار لە سەرەتادا لە ئەوروپا بەردەستی دەکات، لە جیاتی هیندستان.

هەر وەک لە ناوەکەیدا دیارە، مۆبایلەکە خاوەن کامێرایەکی جۆری تەلەسکۆپییە وەکو مۆبایلەکانی Oppo Find X2 Pro و Samsung Galaxy S20 Ultra، کە توانای هەیە 3 هێندە دیمەنەکان نزیک بکاتەوە، ئەم کامێرایە خاوەن هەستەوەرێکی 8 مێگاپێکسڵیشە. ڕوونی سێ کامێراکەی دیکەی بریتین لە 64 و 8 و 2 مێگاپێکسڵ.

وێنە لە لایەن The Verge.

خاوەن ڕوونمایەکی گەورەیە بە قەبارەی 6.6 ئینج بە ڕوونی 1080 پێکسڵ لە جۆری LCD و بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز. لەسەر ڕوونماکەی، خاوەن 2 دانە کامێرایە بە ڕوونییەکانی 32 و 8 مێگاپێکسڵ.

وێنە لە لایەن The Verge.

بە پڕۆسێسەری Snapdragon 855 Plus بەهێز کراوە و پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات. خاوەن ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت و پاترییەکە بە توانستی 4,200 ملی ئەمپێر بە پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرای 30 واتی.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Realme X3 SuperZoom:

  • ڕوونما
    • قەبارە: 6.6 ئینج.
    • جۆر: LCD.
    • وردی نیشاندان:1080 بە 2400 پێکسڵ.
    • خێرایی: 120 هێرتز.
  • دیزاین
    • نۆچ: نییە.
    • چاڵی ژێر ڕوونما: هەیە.
  • پڕۆسێسەر: (Qualcomm Snapdragon 855 Plus (7 nm.
  • گرافیک: Adreno 640.
  • ڕام: 12 گێگابایت.
  • بیرگە: 256 گێگابایت.
  • ئەستووری: 8.9 میلیمەتر.
  • کێش: 202 گرام.
  • پاتری: 4,300 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: تەکنەلۆژیای بارگاویکردنەوەی بە وایەری خێرا بە توانای 22.5 وات.
  • کامێرای پشتەوە
    • سەرەکی: 64 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8 و لە جۆری Wide.
    • دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/3.4 و لە جۆری Periscope.
    • سێیەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.3 و لە جۆری Ultra Wide.
    • چوارەم: 2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری Macro.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی):
    • سەرەکی: 32 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.5 لە جۆری Wide.
    • دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 لە جۆری Ultra Wide.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشت. 
  • دەرچە: USB-C.
    • بیستۆک: نییە.
  • ڕایەڵە: 5G – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0.
  • سیمکارت: دووانە سیمکارت.
  • ڕەنگ: شین – سپی.
  • سیستەمی کارپێکەر: ڕووکاری Realme UI (بنچینەکراو لەسەر Android 10).
  • حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
  • ڕێکەوتی بەردەستبوون: 4 ـی حوزەیران لە ئیسپانیا و بەریتانیای مەزن.
  • نرخ: دەستپێدەکات لە 499€ (نزیکەی 550$).

نرخی مۆبایلی Realme X3 SuperZoom بڕی 499€ دەبێت. لە ئێستادا مۆبایلی Realme X3 SuperZoom بەردەستە بۆ کڕین بە شێوەی پێشوەختە و لە ڕێکەوتی 4 ـی مانگی داهاتوو لە بازاڕەکانی ئیسپانیا و بەریتانیای مەزن بەردەست دەبێت بۆ کڕین.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2X7Sc3S
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە