تایبەتمەندییەکانی کاتژمێری زیرەکی نوێی Realme Watch ئاشکرا کران

کۆمپانیای Realme ـی چینی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕایگەیاند کە کاتژمێری زیرەکی Realme Watch و تەلەفزیۆنی زیرەکی Realme TV لە ڕێکەوتی 25 ـی ئەم مانگەدا نمایش دەکرێن. کۆمپانیا چینییەکە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی کاتژمێرە زیرەکەکەی ئاشکرا کرد.

کاتژمێری زیرەکی Realme Watch خاوەن ڕوونمایەکی هەستیاری ڕەنگاوڕەنگ دەبێت بە قەبارەی 1.4 ئینج و لۆگۆی کۆمپانیاکە لە خوارەوەیدا بوونی دەبێت. بە شێوەیەکی بنەڕەتی، ڕوونماکەی هەریەکە لە کاتژمێر و بەروار و کەشوهەوا و هەنگاوەکانی ڕۆیشتن و کالۆرییە سووتاوەکان و ترپەی دڵ نیشان دەدات.

کاتژمێرە زیرەکەکە خاوەن 14 دانە دۆخی جیاوازی وەرزشکردن دەبێت، کە گرنگترینیان بریتی دەبن لە تێنسی سەر مێز، ڕاکردن لەسەر ئامێری تایبەت، یاری پەڕ و توانای هەوایی. لەگەڵ ئەوەشدا، 24 کاتژمێر لە 7 ڕۆژدا و بە بەردەوامی ترپەی دڵ دەپێوێت و خاوەن مۆنیتەری SpO2 دەبێت بۆ پێوانەکردنی ڕێژەی ئۆکسجینی خوێن.

هەر وەک دەستبەندی Realme Band، ئەم کاتژمێرە زیرەکەش لە ڕێگەی ئەپی Realme Link پەیوەستی مۆبایلە زیرەکەکان دەکرێت و خاوەن تایبەتمەندییەکانی بیرخەرەوەی ئاو خواردنەوە و ئاگادارکەرەوەی زیرەک و زیاتر دەبێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، کاتژمێرە زیرەکەکە ڕێگە بە بەکارهێنەرەکەی دەدات تاوەکو وەکو دوگمەی وێنە چرکاندن و کۆنتڕۆڵی میوزیکەکان بەکاری بهێنێت.

هەر وەک دزەپێکراوەکان ئاشکرایان کرد، خودی کاتژمێری زیرەکی Realme Watch خاوەن تەنها ڕەنگی خۆڵەمێشی دەبێت، لە کاتێکدا کە دەستبەندەکانی بە ڕەنگەکانی ڕەش و شین و سەوز و سوورەوە بەردەست دەکرێن. قایشەکانی لە جۆری Classic و Fashion دەبن، بەڵام وا پێناچێت ئەوەی دووەم لە سەرەتادا بەردەست بکرێت.

هەرچی دەربارەی نرخ و تایبەتمەندییەکانی دیکەیەتی، لە ڕێکەوتی 25 ـی ئەم مانگە و لە کاتی ڕاگەیاندنیدا ئاشکرا دەکرێن.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2zQepdJ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە