کۆمپانیای Qualcomm یەکەمین چیپەکانی بە پشتگیری Wi-Fi 6E ـەوە ڕاگەیاندن

کۆمپانیای Qualcomm یەکەمین چیپەکانی بە پشتگیری لە تەکنەلۆژیای نوێی Wi-Fi 6E ـەوە ڕاگەیاندن، کە وەشانێکی نوێی تەکنەلۆژیای Wi-Fi ـە بە خێرایی زۆر و چاکسازی نوێوە.

کۆمپانیاکە دوو دانە تاقمی لە چیپە نوێیەکانی ڕاگەیاندن، یەکەمیان تایبەتن بە مۆبایلە زیرەکەکان و لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا بەردەست دەکرێن، ئەوەی دووەمیان تایبەتن بە ڕاوتەرەکان و دەستبەجێ بەردەست دەکرێن. سەرجەم چیپەکان پشتگیری لە تەکنەلۆژیای نوێی Wi-Fi 6E دەکەن، بەو واتایەی خاوەن باندی 6 گێگاهێرتز دەبن. مۆڵەتی بەردەستکردنی ئەم وەشانە نوێیەی Wi-Fi لە مانگی ڕابردوودا لە لایەن کۆمسیۆنی فیدڕاڵی گواستنەوەکانی ئەمریکاوە پەسەندکرا.

چیپە نوێیەکانی Qualcomm بۆ مۆبایلەکان، لە زنجیرەی Qualcomm FastConnect ـن و لە داهاتوودا لەگەڵ چیپەکانی Snapdragon دەلکێندرێن. دوو بژاردە لە چیپەکان بوونیان هەن، FastConnect 6700 و FastConnect 6900، بەرزترین خێراییان دەگاتە 3 و 3.6 گێگاهێرتز و پشتگیری لە سەرجەم کەناڵەکانی Wi-Fi دەکەن (160 مێگاهێرتز و 5 گێگاهێرتز و 6 گێگاهێرتز).

هەرچی دەربارەی چیپە نوێیەکانی Qualcomm ـە بۆ ڕاوتەرەکان، لە زنجیرەی Qualcomm Networking Pro ـن و 4 دانەن – 610 و 810 و 1210 و 1610. توانایان هەن مەوداکان لە هەر شەش کەناڵەکانی Wi-Fi ـەوە بڵاوبکەنەوە بە خێرایی 5.4 گێگابت/چرکە و لە ڕێگەی 16 کەناڵەوە، بەرزترین خێرایی 10.8 گێگابت/چرکەیە.

هێشتا وەشانی Wi-Fi 6E لە سەرەتادایە و پێویستە لە لایەن حکومەتی ناوچەکانی دیکەی جیهانەوە پەسەند بکرێت تاوەکو سەرجەم بەکارهێنەران سوودمەند بن لێی. کۆمپانیای Qualcomm دەڵێت زیادکردنی پشتگیری Wi-Fi 6E بۆ چیپەکانی خۆی ماوەیەکی زۆر ناخایەنێت.

پەیوەندیدار:



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2zGxa3D
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە