مایکرۆسۆفت ئەپی PowerToys Run ـی بۆ Windows 10 بەردەستکرد

لە میانەی کۆنگرەی Microsoft Build 2020 ـدا، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەردەستکردنی ئەپی PowerToys Run ـی بۆ Windows 10 ڕاگەیاند.

ئەپی نوێی PowerToys Run هاوشێوەی تایبەتمەندی Spotlight ـی macOS وایە و تایبەتە بە گەڕان بە دوای ئەپ و پەڕگەکان لە کۆمپیوتەرەکاندا بە شێوەیەکی ئاسانتر و لە ڕێگەی قەدبڕی Win + R ـی سەر تەختەکلیکەوە.

لەم وەشانە سەرەتاییەیدا، ئەپەکە تەنها توانای دەبێت گەڕانی لاوەکی ئەنجام بدات هاوشێوەی Windows Start ـی Windows 10، بەڵام مایکرۆسۆفت لە پلانیدایە هەیە تاوەکو بزوێنەری گەڕانی ئەپەکە لە داهاتوودا زۆر بەهێز بکات.

لە ئێستادا، قەدبڕی Win + R ـی سەر تەختەکلیل بۆ کردنەوەی ئەپی cmd prompts بەکاردێت، بەڵام لەگەڵ دامەزراندنی ئەپی PowerToys Run، ئەپەکە ئەو قەدبڕە دەکات بە خاوەنی خۆی بۆ کردنەوەی.

مایکرۆسۆفت ئەپەکەی کردووەتە سەرچاوە کراوە لە GitHub و دەتوانیت لێرەوە وەشانی 0.18 ـی ئەپی PowerToys Run دابگریت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3cNA7hf
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە