سۆنی ڕێکەوتی نمایشکردنی PlayStation 5 ـی ئاشکراکرد - Home4T

Header Ads

Live Tv

سۆنی ڕێکەوتی نمایشکردنی PlayStation 5 ـی ئاشکراکرد

کۆمپانیای Sony بە فەرمی ڕێکەوتی نمایشکردنی سەکۆی نوێی PlayStation 5 ـی ئاشکراکرد.

کۆمپانیای Sony ـی ژاپۆنی ڕایگەیاند لە ڕێکەوتی 4 ـی مانگی داهاتوودا لە کاتژمێر 1 ـی دوانیوەڕۆ بە کاتی کالیفۆڕنیا و 11:00 ـی شەو بە کاتی هەولێر بۆنەیەکی تایبەت بە نمایشکردنی سەکۆی نوێی PlayStation 5 لە ژێر ناوی “The Future of Gaming” ڕێک دەخات. بۆنەکە زیاتر لە کاتژمێرێک دەخایەنێت و ئەو یارییانەش نمایش دەکرێن کە لە دوای بەردەستکردنی PlayStation 5 لەم هاوینەدا بەردەست دەکرێن بۆ سەکۆیەکە.

ڕاپۆرتەکانی پێشوو پێشبینی ئەوەیان کرد کە Sony بۆنەیەکی لەم جۆرە لە ڕێکەوتی 3 ـی مانگی داهاتوو ڕادەگەیەنێت و بە تایبەت سەرنج دەخاتە سەر یارییەکان. چاوەڕوان ناکرێت Sony لەم بۆنەیەدا سەرجەم تایبەتمەندییەکانی سەکۆی PlayStation 5 ئاشکرا بکات، دەگوترێت کۆمپانیاکە نیازی ئەنجامدانی بۆنەی زیاتری هەیە لە چەند هەفتە و مانگی داهاتوودا.

تاوەکو ئێستا کۆمپانیای Sony بەشێک لە تایبەتمەندییەکان، لۆگۆ و کۆنتڕۆڵی سەکۆی PlayStation 5 ـی ئاشکرا کردووە، بەڵام هێشتا خودی سەکۆیەکە ماوە ئاشکرا بکرێت تاوەکو بزانین شێوەی چۆن دەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا، هێشتا ئەگەرەکان هێندە بەهێز نین تاوەکو لەم بۆنەیە کۆمپانیاکە سەکۆ نوێیەکەی ئاشکرا بکات و ڕەنگە بۆ مەبەستێکی دیکە ئەنجامی بدات.

سەکۆی PlayStation 5 خاوەن هەشت ناوکی یەکەی کارپێکەری AMD Zen 2 بە خێرایی 3.5 گێگاهێرتز و گرافیکی AMD RDNA 2 بە هەبوونی 10.28 تێرافلۆپ و 36 یەکەی کارپێکەر بە خێرایی 2.23 گێگاهێرتز دەبێت. هەروەها خاوەن بیرگەیەکی جۆری SSD بە قەبارەی 825 گێگابایت و خێرایی 5.5 گێگابایت/چرکە دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3dh7Yz5
via IFTTT
Thank You For Subscribe
ماڵیک بۆ تەکنۆلۆژیا لەسالێ ٢٠١٥ دامەزراوە تا ئیستا بەردەوامبەو بەکۆمەڵی ئەدمینی شارەزا خزمەتی بواری تەکنەلۆژیا ئەکات و شایەنی باسە " ئەم ئەکاونتە تایبەتە بەو کەسانەی کە بابەت ئەنیرن بۆ ماڵیک بۆ تەکنۆلۆژیا بەم ئیمێلە بابەتەکانتان بنیرن . haloselman@gmail.com بەناوو ناونیشانی خۆتان بابەتەکە بڵاو ئەکرێتەوە ..