سۆنی براندی نوێی بۆ یارییەکانی خۆی بۆ سەکۆی PlayStation 5 ڕاگەیاند

کۆمپانیای Sony براندی PlayStation Studios ـی تایبەت بە یارییەکانی خۆی بۆ سەکۆی PlayStation 5 ڕاگەیاند تاوەکو کڕیاران بزانن کە یارییەکان لە لایەن خودی کۆمپانیاکەوە گەشەی پێ دراون.

پێشتر یارییە گەشەپێدراوەکانی Sony لە ژێر ناوی Sony Interactive Entertainment Worldwide Studios ـدا بوو، بێگومان مەحاڵە ئەگەر یەکێک لە جۆرەکانی PlayStation ـت هەبووبێت و لە دەستپێکی هەندێک یاریدا ئەو ناوەت نەبینیبێت. بەڵام ئەم براندە نوێیە (PlayStation Studios) زۆر سادەترە و زیاتر جەخت لەسەر سەکۆی PlayStation دەکاتەوە. ئەمە یارمەتی کڕیاران دەدات تاوەکو بە ئاسانی بزانن گرنگترین یارییەکانی وەک Gran Turismo و The Last of Us و Spider-Man و زۆری دیکە لە لایەن Sony ـەوە گەشەی پێ دراون.

بێگومان براندە نوێیەکە خاوەن لۆگۆی تایبەت بە خۆشیەتی، کە لە فۆڕمی دەستپێکی یارییەکان و تڕایڵەر و ڕێکلامەکانی یارییەکان لە داهاتوودا بەکاردەهێندرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3bCJZZS
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە