فلتەرێکی نوێی کامێرای مۆبایلی OnePlus 8 Pro توانای هەیە ناوەوەی ماددە پلاستیکییەکان و جلەکان ببینێت

فلتەرێکی کامێرا لە مۆبایلی OnePlus 8 Pro ـی نوێدا دۆزراوەتەوە، کە هەرگیز پێشتر لە مۆبایلی دیکەدا بەدی نەکراوە و توانای هەیە ناوەوەی ماددە پلاستیکییەکان و تەنانەت ژێر جلیش ببینێت.

بەڕێز Ben Geskin لە تویتەر جریوەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە و فلتەرێکی نوێی کامێرای مۆبایلی OnePlus 8 Pro ـی بەدیار خستووە و لەسەر ئامێری Apple TV تاقی کردووەتەوە، کە توانای هەیە بە شێوەیەکی ئاشکرا بەشی ناوەوەی ئامێرە پلاستیکییەکە (Apple TV) نیشان بدات. هەر وەک چۆن تیشکی X-Ray ئێسک و بەشەکانی دیکەی ژێر پێست دەردەخات.

تەنانەت کەناڵی Unbox Therapy ـیش لە یوتیوب ڤیدیۆیەکی نایابی لەسەر فلتەری کامێرای مۆبایلەکە درووست کردووە و ناوەوەی ڕیمۆت کۆنتڕۆڵ و ژێر جل بەدیار دەخات لە ڕێگەی فلتەرەکەوە.

وا دیارە ئەو ئامێرانەی کە خاوەن هەستەوەری تیشکی ژێر سوورن، دەتوانرێت بۆ هەمان مەبەست بەکاربهێندرێن. هەر وەک Guilherme Rambo، گەشەپێدەری ئەپ، توانی لە ڕێگەی هەستەوەری TrueDepth ـی کامێرای پێشەوەی دواین ئایفۆنەکان، ناوەوەی ماددە پلاستیکییەکان ببینێت، هاوشێوەی OnePlus 8 Pro (پێدەچێت پێویست بە جەیڵبرەیک بکات تاوەکو ئەمە لە ئایفۆنەکاندا ئەنجام بدرێت).

بەڵام ڕەنگە ئەمە کێشەی تایبەتمەندێتی بۆ کۆمپانیای وەنپڵەس درووست بکات، چونکە دەتوانرێت فلتەرەکە بۆ بینینی ژێر جلیش بەکاربهێندرێت، هەر وەک لە ڤیدیۆکەی کەناڵی Unbox Therapy لە سەرەوە بەدیار خرا.

پێگەی The Verge تاقیکردنەوەی لەسەر فلتەری مۆبایلەکە کردووە و بۆیان دەرکەوتووە کە کارکردنی فلتەرەکە لەسەر ماددە پلاستیکییەکان سنووردارە و تەنها لەسەر ئەو ماددە پلاستیکییانە کار دەکات کە ڕەش و تەنکن.

ئەگەر مۆبایلی OnePlus 8 Pro ـت هەیە، ئەپی Camera بکەرەوە و لە بەشی فلتەرەکاندا “Photochrom” هەڵبژێرە، لە پاشان کامێرای مۆبایلەکە بخەرە سەر ماددە پلاستیکییە ڕەشەکان و ئەم ئەزموونە تاقی بکەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3e0AzIT
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە