وەشانی جیهانی ڕووکاری MIUI 12 ڕاگەیاندرا؛ لیستی ئەو ئامێرانەی پێیان دەگات

لە مانگی ڕابردوودا کۆمپانیای شاومی ڕووکاری نوێی MIUI 12 ـی بنچینەکراوی لەسەر Android 10 لە چین ڕاگەیاند. ئەمڕۆ، کۆمپانیا چینییەکە ڕووکارەکەی بە شێوەیەکی جیهانی ڕاگەیاند.

هەر وەک وەشانە چینییەکەی، وەشانە جیهانییەکەی ڕووکاری MIUI 12 ـیش خاوەن تایبەتمەندییە نوێیەکانی پاشبنەمای جوڵاوە و جوڵە نوێیەکان و دۆخی تاریکی باشتر و تەکنیکی نوێی دیزاینی Sensory Visual Design و ئەپی تەندرووستی Mi Health و زیاترە. (کرتە لێرە بکە بۆ تەواوی نوێکارییەکان)

بێگومان، لە سەرەتادا بە شێوەی تاقیکاری ڕەوانەی ئەم ئامێرانەی خوارەوە دەکرێت لە سەرانسەری جیهان لە کۆتاییەکانی مانگی حوزەیراندا:

یەکەم کۆمەڵە (کۆتاییەکانی حوزەیران):

  • Xiaomi Mi 9, Mi 9T, Mi 9T Pro
  • Redmi K20, K20 Pro

دووەم کۆمەڵە (ڕێکەوت دواتر ڕادەگەیەندرێت):

  • Redmi Note 7, Note 7S, Note 7 Pro
  • Redmi Note 8, Note 8T, Note 8 Pro
  • Redmi 8, 8A, 8A Dual
  • Redmi Note 9, Note 9s, Note 9 Pro, Note 9 Pro Max
  • Redmi 7, Redmi 7A
  • Redmi 6, 6A, 6 Pro, Note 6 Pro
  • Pocophone F1, POCO X2, POCO F2 Pro
  • Xiaomi Mi 10, Mi 10 Lite, Mi 10 Pro
  • Xiaomi Mi Note 10, Mi Note 10 Lite
  • Xiaomi Mi 9 SE, Mi 9 Lite
  • Xiaomi Mi 8, Mi 8 Pro, Mi 8 Lite
  • Xiaomi Mi MIX 2, Mi MIX 2S, Mi MIX 3
  • Xiaomi Mi Note 3
  • Xiaomi Mi MAX 3
  • Redmi Y2, S2, Y3
  • Redmi Note 5, Note 5 Pro

زیاتر بخوێنەوە:



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3cOeSvs
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە