ئێستا تایبەتمەندی Messenger Rooms بۆ بەکارهێنەرانی Facebook Messenger بەردەستە

ئامرازی نوێی Messenger Rooms ـی تایبەت بە پەیوەندیکردنی ڤیدیۆیی بە کۆمەڵی فەیسبووک، ئێستا بەردەستەبۆ هەمووان لە مۆبایلە زیرەکەکان و دیسکتۆپەکاندا.

کۆمپانیای فەیسبووک لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند کە تایبەتمەندی Messenger Rooms ـی بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی تۆڕی Facebook Messenger ـی لە مۆبایل و دیسکتۆپەکان بەردەستکرد. لە کۆتاییەکانی مانگی ڕابردوودا، کۆمپانیاکە تایبەتمەندی Messenger Rooms ـی بۆ تۆڕەکانی خۆی ڕایگەیاند، کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە جارێک قسە لەگەڵ 49 هاوڕێیاندا بکەن. زیادکردنی ئەم تایبەتمەندییە وەڵامدانەوەیەکە لە لایەن فەیسبووکەوە بۆ ئەپی Zoom.

فەیسبووک دەڵێت دەتوانیت سنووردارکردن بۆ پەیوەستبوون بە پەیوەندییە بە کۆمەڵەکانی تایبەتمەندییەکە دابنێیت یاخود بیکەیتە گشتی و لە ڕێگەی بەستەرەوە هەمووان داخڵی ببن، تەنانەت ئەگەر هەژماری فەیسبووکیشیان نەبێت.

شوێنی سەرەکی درووستکردنی پەیوەندییە ڤیدیۆییە بە کۆمەڵەکان لە ڕێگەی تایبەتمەندییەکە، کە کۆمەڵەکان بە ڕووم ناسراون، لە تابی People ـی ئەپی Facebook Messenger ـدایە.

هەروەها دەتوانرێت بە ئاسانی پەیوەستی ڕوومەکان ببیت لە بەشەکانی News Feed و Groups و Events ـی ئەپی Facebook ـدا.

ئەگەر تایبەتمەندییەکەت تاوەکو ئێستا بۆ زیاد نەبووە، بڕۆ کۆگای سەرەکی داگرتنی ئەپەکانی ئامێرەکەت و ئەپی Facebook Messenger نوێ بکەوە، ئەگەر هێشتا بۆت زیاد نەبوو، پێویستە چاوەڕێ بکەیت تاوەکو خودکارانە بەردەستە بۆت زیاد دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2z0hBDx
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە