ئەپڵ وەشانی macOS 10.15.5 ـی بە تایبەتمەندییەکی نوێی تەندرووستی پاترییەوە بەردەستکرد

دوێنێ شەو، کۆمپانیای ئەپڵ نوێترین وەشانی macOS ـی بە تایبەتمەندییەکی گرنگەوە بۆ پاتری بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەستکرد.

ئەپڵ وەشانی نوێی macOS Catalina 10.15.5 ـی بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی ماکی بەردەستکرد، کە تێیدا تایبەتمەندییەکی زیاد کردووە بە ناوی “Battery health management” و یارمەتی درێژکردنی تەمەنی پاتری ماکبووکەکان دەدات، بەو مانایەی کە لەمەودوا پاتری ماکبووکەکان کەمتر وزە لەخۆ دەگرن لەگەڵ کۆنبوونیان و دیزاین کراوە تاوەکو پاتری بە ماوەیەکی درەنگتر بارگاوی ببێتەوە و لە بەرانبەردا وزەکەی بۆ ماوەیەکی زیاتر بەرگە بگرێت.

تایبەتمەندییەکە نوێیەکە ڕێگری لە بارگاویبوونەوەی پاتری دەکات بە تەواوەتی، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە لەسەر ڕێژەی سەدی پاتری شریتی لیستی سەرەوە نەنووسرێت 100% لە کاتی بارگاوی بوون، بەڵکو مانای ئەوەیە پاترییەکە بە ڕێژەی 100% بارگاوی دەبێتەوە تا ئەو کاتەی پاترییەکە توانای بەکارهێنان و وەرگرتنی هەبێت، واتا بارگاویبوون دەگەیەنێتە ئەوپەڕی تەمەنی پاترییەکەی.

ئەم تایبەتمەندییە بە شێوەیەکی بنەڕەتی کارا دەبێت لە وەشانی macOS 10.15.5 و تەنها پشتگیری لەو لاپتۆپانەی MacBook دەکات کە خاوەن دەرچەی Thunderbolt 3 ـن (MacBook Pro ـی 2016 و نوێتر، وە MacBook Air ـی 2018 و نوێتر).

هەروەها وەشانی نوێی macOS 10.15.5 ڕێگەت پێ دەدات لە ڕێگەی بژاردەیەکەوە ڕێگری بکەیت لە گۆڕینی نیشاندەرەکانی ئەپی FaceTime لە کاتی پەیوەستبوونی کەسێکی نوێ بۆ پەیوەندییەکان، زیادکردنی کۆنتڕۆڵی زیاتر بۆ ڕێکخستنی مۆنیتەری Pro Display XDR و چارەسەرکردنی چەند وردە کێشەیەک و باشترکردنی ژمارەیەک تایبەتمەندی.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3grR82t
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە