ئەپڵ لاپتۆپی MacBook Pro ـی 13 ئینجی بە تەختەکلیلی Magic Keyboard و زیاترەوە نوێکردەوە

زووتر لەوەی پێشبینی دەکرا، کۆمپانیای ئەپڵ لاپتۆپی MacBook Pro ـی 13 ئینجی بە تەختەکلیلی Magic Keyboard و زیاترەوە نوێکردەوە.

ڕاگەیاندنی ئەم بەرهەمە مانای زیاتری هەیە بۆ هەوادارانی لاپتۆپەکە، چونکە ئاشکرا بوو کە ئەپڵ چیدیکە تەختەکلیلی پەپولەیی (Butterfly Keyboard) شکستخواردوو بۆ هیچکام لە بەرهەمەکانی بەکارناهێنێت. MacBook Pro نوێیەکە قەبارەی 13 ئینجە، بەڵام چاوەڕوان دەکرا قەبارەی 14 ئینج بێت.

خاوەن نەوەی دەیەمی پڕۆسێسەرە هەشت ناوکییەکانی کۆمپانیای Intel ـە بە خێرایی تاوەکو 4.1 گێگاهێرتز، وە خاوەن گرافیکی Intel Iris ـە بە پشتگیری لە ڕوونمای Pro Display XDR بە ڕوونی 6K. بۆ یەکەمجار فراوانی ڕامەکەی لە 16 گێگابایت دەستپێدەکات تاوەکو 32 گێگابایت، هەروەها قەبارەی بیرگە ناوەکییەکەی لە 256 گێگابایت دەستپێدەکات لە جیاتی 128 گێگابایت تاوەکو 4 تێرابایت.

ئەپڵ دەڵێت پڕۆسێسەری MacBook Pro 13 ئینجە نوێیەکە 2.8 جار خێراترە لە نەوەی پێشتری. وە دوگمەی ESC ـی سەر تەختەکلیلەکەی فیزیاییە و چیدیکە لەسەر ڕوونمای Touch Bar نییە.

خاوەن تەختەکلیلی جۆری Magic Keyboard ـە لە جێگەی جۆری پەپولەیی، بەمەش دوای 5 ساڵ لە بەکارهێنانی تەختەکلیلی پەپولەیی، ئەپڵ بە تەواوی پشتی لە بەکارهێنانی تەختەکلیلەکە کرد و ئەمە دووەم MacBook Pro ـە کە خاوەن ئەو تەختەکلیلە نوێیە ببێت.

نرخی لاپتۆپی MacBook Pro ـی 13 ئینجی نوێکراوە لە 1299$ دەستپێدەکات و بە پێی فراوانی زیاتری بیرگە و ڕام نرخەکەی زیاد دەکات. لە ئێستاوە بەردەستە بۆ کڕین بە شێوەی داواکاری پێشوەختە و لە هەفتەی داهاتوودا ڕەوانەی کڕیارە پێشوەختەکان دەکرێت و لە کۆگاکانی ئەپڵ بەردەست دەکرێت بۆ کڕین.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2L6Nixe
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە