مۆبایلی LG Velvet بە پڕۆسێسەری Snapdragon 765G و نرخی دەستپێکی 735$ ڕاگەیاندرا

لە پاش بڵاوکردنەوەی نموونەی دیزاین و ژمارەیەک لە تایبەتمەندییەکانی، لە کۆتایدا مۆبایلی LG Velvet بە پڕۆسێسەری Snapdragon 765G و نرخی دەستپێکی 735$ ڕاگەیاندرا.

کۆمپانیای LG ـی کۆری ویستی مۆبایلە نوێیەکەی لە مۆبایلەکانی دیکە جیاوازتر بکات، ئەویش بە دانانی دیزاینێکی نوێ بۆ کامێراکانی پشتەوەی مۆبایلی LG Velvet. مۆبایلی نوێی LG Velvet خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.8 ئینج لە جۆری OLED بە ڕوونی +Full HD و نۆچێکی بچووکیش لەسەر ڕوونماکەی بوونی هەیە و کامێرایەکی 16 مێگاپێکسڵی لەسەر جێگیر کراوە، هەروەها خاوەن هەستەوەری ناسێنەرەوەی پەنجەمۆرە لە ژێر ڕوونماکەی.

لە پشتەوە، خاوەن 3 دانە کامێرای دیزاین جیاوازە بە ڕوونییەکانی 48 و 8 و 5 مێگاپێکسڵ. هەروەها لە ناوەوە، بە پڕۆسێسەری Snapdragon 765G بەهێز کراوە و خاوەن ڕامی 8 گێگابایتی و بیرگەی 128 گێگابایتییە بە هەبوونی دەرچەی microSD، وە خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,300 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرای بە وایەری 30 واتی و بێوایەری خێرای 10 واتی دەکات.

خاوەن بڕوانامەی IP68 ـە بۆ بەرگری لە بەرانبەر تۆز و ئاو، پشتڕاست کرایەوە کە پشتگیری لە بەرگی LG Dual Screen دەکات. وە خاوەن دەرچەی 3.5 میلیمەتری بیستۆکە.

مۆبایلی LG Velvet خاوەن ڕەنگەکانی ڕەش و سپی و سەوز و پڕتەقاڵی تێکەڵاوە و نرخی نریکەی 735$ ـە، لە ئێستاوە بەردەستە بۆ کڕین بە شێوەی داواکاری پێشوەختە و لە ڕێکەوتی 15 ـی ئەم مانگەدا ڕەوانەی کڕیارە پێشوەختەکان دەکرێت و لە بازاڕەکانی کۆریای باشووردا بەردەست دەکرێت بۆ کڕین.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2WiKoMF
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە