دەنگۆ: iPhone 12 Pro خاوەن ڕوونمای ProMotion دەبێت بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز

بەڕێز Max Weinbach، دزەپێکەر و ڕاپۆرتەر، لە ڤیدیۆیەکی کەناڵی EverythingApplePro لە یوتیوبدا جۆر و تێکڕای نوێبوونەوەی ئایفۆنە ئاست بەرزە نوێیەکانی ئەمساڵ ئاشکرا دەکات.

ڤیدیۆکەی کەناڵی EverythingApplePro دەڵێت مۆبایلی iPhone 12 Pro خاوەن ڕوونمایەک دەبێت لە جۆری ProMotion بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز، وە بە تەنها ئایفۆنە 6.1 و 6.7 ئینجییەکانی ئەمساڵ خاوەن ئەم ڕوونمایە دەبن، کە ئەوانیش iPhone 12 Pro و iPhone 12 Pro Max دەبن.

خێرایی ڕوونمای ئایفۆنە ناوبراوەکان بە پێی توانستی پاتری، خێرایی لە نێوان 60 و 120 هێرتزدا ئاڵوگۆڕ پێ دەکات، بە هەمان شێوەی سیستەمی ProMotion ـی iPad Pro ـەکان. بۆ پشتگیری لە خێرایی 120 هێرتز، پاتری ئامێرەکە توانست زیاد دەکات بۆ بەرگەگرتنی باشتر.

دواین دەنگۆیەکان دەڵێن iPhone 12 Pro Max ـی 6.7 ئینجی خاوەن پاترییەک دەبێت بە توانستی 4,400 هێرتز. ئەپڵ دەیەوێت پاتری مۆبایلەکانی iPhone 12 Pro و iPhone 12 Pro Max باشتر بکات بە هۆی زیادکردنی تەکنەلۆژیاکانی ProMotion و 5G ـییەوە.

هەروەها ڤیدیۆکەی EverythingApplePro دەڵێت کە ناسێنەرەوەی دەموچاو (Face ID) ـی ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵ باشتر دەکرێت و گۆشەکانی هەستەوەرەکەی فراوانتر دەکرێن، وە نۆچیش بچووکتر دەکرێتەوە.

هەرچی دەربارەی کامێرایە، ڤیدیۆکە دەڵێت ئەپڵ کامێرای ئایفۆنەکان لە دۆخە ڕووناکییە کەمەکان و سەقامگیری وێنە باشتر دەکرێن و سەرنجی خودکارانەش خێراتر دەکرێت. تایبەتمەندی Smart HDR بۆ کەمکردنەوەی ژاوەژاو لە دۆخە تاریکەکاندا و هەستەوەری LiDAR بۆ چرکاندنی وێنەکان بە باشتر لە دۆخی Portrait Mode زیاد دەکات، هەروەها توانای نزیککردنەوەی کامێرا Telephoto ـەکانیان لە 2 هێندەوە بۆ 3 هێندە زیاد دەکرێت.

دەتوانیت لێرەوە سەیری ڤیدیۆکە بکەیت:



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2YNHReL
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە