دەنگۆ: ئەپڵ iPad و iPad mini ـییەکی نوێ بە ڕوونمای گەورەترەوە ڕادەگەیەنێت

دەنگۆکانی ئامێری ئایپادی ئەپڵ دووبارە دەستیان پێکردەوە، ئێستا دەنگۆیەک هەیە و دەڵێت ئەپڵ iPad و iPad mini ـییەکی نوێ بە ڕوونمای گەورەترەوە ڕادەگەیەنێت.

پێشبینیکەری بەناوبانگ، Ming-Chi Kuo لە لایەن MacRumors، ڕایگەیاندووە کە پێشبینی دەکات کۆمپانیای ئەپڵ نەوەیەکی نوێ لە iPad بە قەبارەی 10.8 ئینج لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا ڕابگەیەنێت، وە نەوەیەکی نوێش لە iPad mini بە قەبارەی 8.5 یاخود 9 ئینجەوە لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا ڕابگەیەنێت.

لە پاڵ ئەمەشدا، Kuo ڕایگەیاندووە کە ئەپڵ چاویلکە ڕاستییە خەیاڵییەکەی لە سەرەتاکانی ساڵی 2022 ـدا ڕادەگەیەنێت، لە کاتێکدا لە سەرەتادا پلانی وابوو لە مانگی ئازار یاخود حوزەیرانی ساڵی داهاتوودا ڕایبگەیەنێت. بۆ چەند ساڵێکە دەنگۆ هەیە کە گوایە ئەپڵ لە پلانیدایە چاویلکەیەکی ڕاستی خەیاڵی و هێدسێتی ڕاستی خەیاڵی ڕابگەیەنێت، وا دیارە کاتی ڕاگەیاندنی ئەم بەرهەمە نوێیانە نزیک بووەتەوە.

هەروەها ئەپڵ پشتڕاستی کردەوە کە کۆمپانیای NextVR ـی کڕییەوە، پێدەچێت ئەپڵ تەکنەلۆژیاکانی کۆمپانیا نوێیەکەی بۆ چاویلکە ڕاستی خەیاڵی و هێدسێتی ڕاستی خەیاڵییەکانی بەکاربهێنێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3dSoZQm
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە