بەربەستی ئاسایشی دواین وەشانی iOS، وەشانی iOS 13.5، شکێندرا و جەیڵبرەیک کرا

دواین وەشانی Unc0ver توانای جەیڵبرەیک کردنی دواین وەشانی iOS، وەشانی iOS 13.5 ـی هەیە. ئەمە بە یەکەم شکاندنی بەربەستی ئاسایشی دواین وەشانی iOS هەژمار دەکرێت لە ساڵی 2014 و وەشانی iOS 8 ـەوە.

بە پێی پێگەی Wired بێت، گرووپی خاوەن ئامرازەکە ڕایانگەیاندووە کە ئامرازەکە لەمەودوا توانای هەیە وەشانی iOS 11 تاوەکو وەشانی iOS 13.5 جەیڵبرەیک بکات و لەسەر کەلێنی zero-day درووست کراوە، کە ئەمەش دەبێتە هۆکاری کەم نەکردنەوەی تەمەنی پاتری و درووستکردنی کاریگەری لەسەر خزمەتگوزارییەکانی ئەپڵ.

ئەندامی باڵای کرووپی خاوەن ئامرازی Unc0ver ئاشکرای کردووە کە ئەم وەشانە نوێیەی ئامرازەکە جیاکاری لە یاساکانی پێشووی جەیڵبرەیک درووست کردووە و توانای هەیە پەڕگە و بەشەکانی سیستەم بە بێ زانیاری بەکارهێنەران بخوێنێتەوە. لەبەر ئەوەی ئامرازەکە سەرچاوە کراوە نییە، نازاندرێت کە لە ڕێگەی کام کەلێنەوە دزەپێکردنەکە ڕوویداوە.

وێنەی ژمارەیەک ئایفۆن لەسەر وەشانی iOS 13.5 لە کاتی کردنەوەی ئەپی Cydia بە هۆی جەیڵبرەیک کردن بە وەشانە نوێیەکەی ئامرازی Unc0ver.

جەیڵبرەیک کردن کۆنتڕۆڵی تەواوەتی سیستەمەکە دەدات بە بەکارهێنەر و ڕێگە دەدات دەستکاری لە سیستەم بکات و ئەو ئەپ و ئامرازانە دابگرێت کە ئەپڵ ڕێگە بە بەکارهێنانیان نادات، هەروەها بۆ هێرشکردنە سەر ئامێرەکانی دیکەش لە لایەن شارەزایانەوە سوودی لێ دەبیندرێت.

لە وەشانەکانی سەرەتای iOS ـدا، جەیڵبرەیک کردن پیشەیەکی زۆر باو بوو. بەڵام بە هۆی ئەوەی ئەپڵ بەرە بەرە زۆرینەی کەلێنەکانی سیستەمەکەی داخست و وایکرد بە ئەستەم تر ئەم کردارە ئەنجام بدرێت، زۆرینەی گەشەپێدەران و سەرچاوەکانی تایبەت بە جەیڵبرەیک لە ماوەی ڕابردوودا وازیان هێنا و داخران.

چۆنیەتی جەیڵبرەیک کردنی ئامێرەکەت بە ئامرازی Unc0ver:



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2LVwZ74
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە