کۆمپانیای Intel پڕۆسێسەرەکانی نەوەی دەیەمی Comet Lake ـی بۆ دیسکتۆپەکان ڕاگەیاندن

لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای Intel پڕۆسێسەرەکانی نەوەی دەیەمی بە خێرایی 5.0 گێگاهێرتزەوە بۆ لاپتۆپەکانی ڕاگەیاندن، ئێستا نۆرەی دیسکتۆپەکانە.

کۆمپانیای Intel دواین پڕۆسێسەرەکانی نەوەی دەیەمی Comet Lake-S ـی بۆ زنجیرەکانی Core i9 و i7 و i5 و i3 ڕاگەیاندن، کە Core i9-10900K ئاستبەرزترینیانە و خاوەن 10 ناوک و 20 یەکە و 125W TDP و بەرزترین خێرایی 5.3 گێگاهێرتزە. وە Intel دەڵێت ئەمە خێراترین پڕۆسێسەری تایبەت بە یاریکردنە لە جیهاندا.

گەرچی پڕۆسێسەرە نوێیەکان زۆر خێران، بەڵام لەسەر بنچینەی پڕۆسێسەری Skylake ـی 14 نانۆمەتری دیزاین کراون، نەوەک لەسەر Ice Lake ـی 10 نانۆمەتری. ژمارەی پڕۆسێسەرە نوێیەکان 20 دانەن و ئەوانەی خوارەوە ئاست بەرزترینی زنجیرەکانیانن.

با لە Core i9-10900K ـەوە دەست پێ بکەین، پڕۆسێسەرەکە خاوەن 10 ناوک و 20 یەکەیە کە خێرایی 3.7 گێگاهێرتزە و بەرزترین خێرایی دەگاتە 5.3 گێگاهێرتز. نرخی ئەم پڕۆسێسەرە 488$ دەبێت.

پڕۆسێسەری Core i7-10700K خاوەن 8 ناوک و 16 یەکەیە، کە خێرایی 3.8 گێگاهێرتزە و بەرزترین خێرایی دەگاتە 5.1 گێگاهێرتز. نرخی 374$ دەبێت.

وە پڕۆسێسەری Core i5-10600K خاوەن 6 ناوک و 12 یەکەیە، خێرایی 4.1 گێگاهێرتزە و بەرزترین خێرایی دەگاتە 4.8 گێگاهێرتز. نرخی 262$ دەبێت

هەرچی دەربارەی دواین جۆریانە، کە هەرزانترینیشیانە، ناوی Core i3-10230 ـە و خاوەن 4 ناوک و 8 یەکەیە و خێرایی 3.8 گێگاهێرتزە و بەرزترین خێرایی دەگاتە 4.6 گێگاهێرتز. نرخی تەنها 154$ دەبێت.

ئەمانە لیستی پڕۆسێسەرە نوێیەکان و تایبەتمەندییەکانیانن:

پڕۆسێسەرە نوێیەکان خاوەن تەکنەلۆژیای Turbo Boost 3.0 ـن، کە وایان لێ دەکات تاوەکو 70 پلەی سەدی بەرزترین خێراییان پێ ببەخشێت. خاوەن بیرگەی DDR4-2933 ـن و پشتگیری تاوەکو خێرایی 2.5 گێگابتی Ethernet و تەکنەلۆژیای Wi-Fi 6 بە شێوەی بنەڕەتی دەکەن. لە هەمووی گرنگتر، خاوەن یەکەی وزەی TDP ـن بە توانای 125 وات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2Wo4sf4
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە