چیدیکە بڵاوکردنەوەی میوزیکە خاوەن مافەکان لە بەشە جیاوازەکانی Instagram ڕێگەپێدراو نییە

تۆڕی ئینستەگرامی سەر بە فەیسبووک مەرجی تایبەت بە بڵاوکردنەوەی میوزیکە خاوەن مافەکانی بڵاوکردەوە و ئیدی بڵاوکردنەوەی میوزیکە خاوەن مافەکان بە بێ وەرگرتنی مۆڵەت لە خاوەنەکەی لە ئینستەگرامدا ڕێگەپێدراو نییە.

وەک بەشێک لەم مەرجە نوێیەی تۆڕی ئینستەگرام بۆ میوزیکە خاوەن مافەکان، لەمەودوا بەکارهێنەران ناتوانن ئەو میوزیکانە لە پەخشە ڕاستەوخۆیەکان و بڵاوکراوەکانیان بەکاربهێنن کە خاوەن مافن، مەگەر مۆڵەتی خاوەنەکەیت هەبێت بۆ بەکارهێنانی.

بە بڵاوکردنەوەی میوزیکێکی لەو جۆرە لە پەخشە ڕاستەوخۆیەکاندا، ڕاستەوخۆ ئینستەگرام بە نیشاندانی دەرکەوتەیەک ئاگادارت دەکاتەوە کە پەخشە ڕاستەوخۆیەکەت دەسڕدرێتەوە ئەگەر بەردەوام بیت لە پەخشکردنەکەت بەو میوزیکە خاوەن مافەوە، هەروەها خودکارانە ئینستەگرام دەنگی ئەو بەشەی پەخشە ڕاستەوخۆیەکەت کپ دەکات. لە کاتێکدا کە بۆ بڵاوکراوەکان شێوازی دەرکەوتنی ئەم ئاگادارکەرەوەیە جیاوازترە.

ئینستەگرام دووپاتی دەکاتەوە کە ئەم مەرجە نوێیە بەشی ستۆرییەکانی تۆڕەکە ناگرێتەوە، تەنها پەخشە ڕاستەوخۆیەکان و بڵاوکراوە ڤیدیۆییەکان دەگرێتەوە.

لە ئێستادا ئەم تایبەتمەندییە بۆ بەشێکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕەکە لە سەکۆیە جیاوازەکان بەردەستە و بەم نزیکانە بۆ هەمووان بەردەست دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2WRGhXS
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە