کۆمپانیای Honor ـی سەر بە Huawei ـی چینی یەکەمین مۆبایلی پشتگیر لە نەوەی پێنجەم 5G ـی خۆیی لە زنجیرەی X ڕاگەیاند.
مۆبایلی Honor X10 5G خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.63 ئینج بە ڕوونی +FullHD و لە جۆری LCD، تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتزە. لەسەر ڕوونماکەیدا خاوەن هیچ نۆچ و چاڵێک نییە، کامێرای پێشەوەی لە دەرەوەی ڕوونماکەیدایەتی و لە جۆری دەرکەوتەییە بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ.
لە پشتەوە خاوەن 3 دانە کامێرای ئاست مامناوەندە بە ڕوونییەکانی 40 و 8 و 2 مێگاپێکسڵ. کامێرا سەرەکییەکەی خاوەن هەستەوەری RYYB ـە بۆ چرکاندنی وێنەکان بە شێوەیەکی باشتر لە ڕووناکییە کەمەکاندا، لە پاڵ ئەوەی خاوەن تایبەتمەندییەکانی AIS Super Night Mode و 3D Portrait Lighting Effect و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی جۆری Slow Motion ـە بە توانای 960fps.
بە پڕۆسێسەری Kirin 820 بەهێز کراوە و پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات، خاوەن ڕامی 6 و 8 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 64 و 128 گێگابایتی و پاترییەکە بە توانستی 4,300 ملی ئەمپێرییە بە هەبوونی بارگاویکردنەوەی خێرای 22.5 واتی.
خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆری لاتەنیشت، تایبەتمەندییەکانی GPU Turbo و Kirin Gaming+ 2.0 و ژیری دەستکردە بۆ بەدەستهێنانی توانای پێویست بۆ یاریکردن. ڕووکاری MagicUI 3.1.1 ـی بنچینەکراوی لەسەر Android 10 ـی لەسەر جێگیرە.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Honor X10 5G:
- ڕوونما:
- قەبارە: 6.63 ئینج.
- جۆر: LCD.
- وردی نیشاندان:1080 بە 2400 پێکسڵ.
- خێرایی: 90 هێرتز
- دیزاین:
- نۆچ: نییە.
- چاڵی ژێر ڕوونما: نییە.
- پڕۆسێسەر: (Kirin 820 (7 nm.
- گرافیک: Mali-G57.
- ڕام: 6 و 8 گێگابایت.
- بیرگە: 64 و 128 گێگابایت.
- ئەستووری: 8.8 میلیمەتر.
- کێش: 203 گرام.
- پاتری: 4,300 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: تەکنەلۆژیای بارگاویکردنەوەی بە وایەری خێرا بە توانای 22.5 وات.
- کامێرای پشتەوە:
- سەرەکی: 40 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8 و لە جۆری Wide.
- دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری Ultra Wide.
- چوارەم: 2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری Depth.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی):
- سەرەکی: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 لە جۆری دەرکەوتە.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشت.
- دەرچە: USB-C – بیستۆک.
- ڕایەڵە: 5G – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.1.
- سیمکارت: دووانە سیمکارت.
- ڕەنگ: شین – پڕتەقاڵی – ڕەش – زیوی.
- سیستەمی کارپێکەر: ڕووکاری MagicUI 3.1.1 (بنچینەکراو لەسەر Android 10).
- حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
- ڕێکەوتی بەردەستبوون: 26 ـی ئایار لە چین.
- نرخ: دەستپێدەکات لە 270$.
مۆبایلی Honor X10 5G لە ڕێکەوتی 26 ـی ئەم مانگەدا لە چین بە نرخی دەستپێکی 270$ بەردەست دەکرێت. ڕێکەوتی بەردەستکردنی لە بازاڕەکانی دیکەی جیهان نەزاندراوە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2WLl9T6
via IFTTT