لەمەودوا کۆنتڕۆڵی Google Stadia بە شێوەی بێوایەر لەگەڵ کۆمپیوتەرەکاندا کار دەکات

لە کۆتایدا، کۆنتڕۆڵی Google Stadia توانای دەبێت بە شێوەی بێوایەر لەگەڵ کۆمپیوتەرەکاندا کار بکات.

لە کاتی بەردەستکردنی خزمەتگوزاری هەوری Google Stadia تایبەت بە یاریکردن لە ساڵی ڕابردوودا، تەنها دەتوانرا بە شێوەی بێوایەر لە تەلەفزیۆنەکان و لە کاتی پەیوەستوون بە Chromecast Ultra کاری پێ بکرایە. بەڵام کۆمپانیای گووگڵ ڕایگەیاند کە لەم هەفتەیەدا، ڕێگە بە بەکارهێنەرانی کۆنتڕۆڵی Google Stadia دەدەن تاوەکو بە شێوەی بێوایەر کار بە کۆنتڕۆڵەکە بکەن لە کۆمپیوتەرەکانیان.

بەڵام هێشتا کۆنتڕۆڵەکە پشتگیری لە کارکردن بە شێوەی بێوایەر لە مۆبایلەکاندا ناکات، ڕوونیش نییە کە کەی پشتگیری ئەم تایبەتمەندییە بۆ مۆبایلەکانیش زیاد دەکرێت.

کاتێک کۆنتڕۆڵی Google Stadia بە شێوەی بێوایەر بەکاردەهێنیت، کۆنتڕۆڵەکە لە ڕێگەی Wi-Fi ـەوە پەیوەستی خزمەتگوزارییەکانی گووگڵ دەبێت لە جیاتی ئەوەی ڕاستەوخۆ پەیوەستی ئامێرەکە ببێت لە ڕێگەی Bluetooth، هاوشێوەی کۆنتڕۆڵی ئامێرەکانی دیکە.

بۆ کڕینی کۆنتڕۆڵی Google Stadia، پێویستە بڕی 69$ بدەیت، یاخود 129$ وەکو بەشێک لە پاکێجی Stadia Premiere Edition، کە لەگەڵیدا ئامێرێکی Chromecast Ultra و 6 مانگ بەژداربوونی بە خۆڕایی Stadia Pro بەدەست دەهێنیت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2Wcw1tf
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە