دۆخی تاریک بۆ ئەپی Google لە iOS و Android زیاد دەکرێت

گووگڵ سەرقاڵی زیادکردنی دۆخی تاریکە بۆ بەکارهێنەرانی ئەپی Google لە iOS و Android.

کۆمپانیای گووگڵ ڕایگەیاند، کە لە ئەمڕۆوە دۆخی تاریک بۆ بەشێک لە بەکارهێنەرانی Google لە سیستەمەکانی iOS و Android ـدا بەردەست دەکات. تایبەتمەندییەکە بە شێوەیەکی خودکارانە لەگەڵ دۆخی تاریکی iOS 13 و Android 10 ـدا کار دەکات، لە پاڵ ئەوەی کە دەتوانیت بە شێوەی خۆکارانە دەستکاری حاڵەتی دۆخەکە بکەیت لە ڕێکخستنەکانی ئەپەکەدا.

هەر وەک پێگەی 9To5Google ئاماژەی پێکردووە، کە ئەگەر دۆخەکەت بۆ زیاد ببێت، ئەوا لە ڕێگەی دەرکەوتەیەکی بچووکی ناو ئەپەکەوە ئاگادار دەکرێیتەوە.

گووگڵ دەڵێت تایبەتمەندییەکە تاوەکو هەفتەی داهاتوو بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی ئەپەکە لە سیستەمە ناوبراوەکاندا بەردەست نابێت.

لە ساڵی ڕابردوودا پڕۆسەی بەردەستکردنی دۆخی تاریک بۆ ئەپەکانی Google لاواز بووە، بە شێوەیەک کە چەند ئەپێکی کەم لە Android دۆخەکەیان بۆ زیاد کرابوو و لە هەمان کاتدا بۆ هەمان ئەپەکان لە iOS زیاد نەکرابوو. هەروەها هێشتا ئەپی پڕ بەکارهێنەری Google Maps خاوەن ئەو تایبەتمەندییە نییە.

لێرەوە ئەپی Google بۆ ئامێرەکەت دابگرە/نوێ بکەرەوە:

  • Google
    دابەزاندن
  • Google
    دابەزاندن


  • from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3cJGjqm
    via IFTTT
    x
    چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

    هەڵۆ سەلمان
    سەبسکرایبم بکە