بەم نزیکانە دەتوانرێت پەیوەندییە بە کۆمەڵەکان لە Google Duo لە وێبدا ئەنجام بدرێت

کۆمپانیای گووگڵ ڕایگەیاند کە بەم نزیکانە ڕێگە بە بەکارهێنەرانی خزمەتگوزاری Google Duo دەدات تاوەکو پەیوەندییە بە کۆمەڵەکان لە وێبدا ئەنجام بدەن.

گووگڵ دەڵێت زیادکردنی ئەم تایبەتمەندییە بۆ خزمەتگوزارییەکە، ئاسانکاری زیاتر بۆ بەکارهێنەران دەدات تاوەکو لەم سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنایەدا ئاسانتر پەیوەندی بە هاوڕێ و خێزانەکانیانەوە ببەستن. بۆ ئەنجامدانی پەیوەندییە بە کۆمەڵەکان لە خزمەتگوزاری Google Duo لە وێبدا، پێویستە بە هەژماری گووگڵ داخڵ ببیت. لەم هەفتەیەوە دەست دەکرێت بە بەردەستکردنی ئەم تایبەتمەندییە بۆ بەکارهێنەرانی خزمەتگوزارییەکە لە وێب.

هەروەها گووگڵ دۆخێکی نوێی بۆ خزمەتگوزارییەکە زیاد کرد بە ناوی “Family Mode”، کە ڕێگە دەدات لە کاتی پەیوەندییە ڤیدیۆییەکاندا لەسەر ڕوونما وێنە بکێشیت و ماسک و کاردانەوەکانی هاوشێوەی Snapchat لەسەر دەموچاوت دابنێیت. لە کاتی کارابوونی ئەم دۆخە، خزمەتگوزارییە دوگمەکانی کپ کردن و داخستن دەشارێتەوە تاوەکو بەکارهێنەران بە دوور بگرێت لە بە هەڵە پەنجەدان لێیان. گووگڵ دەڵێت دۆخی Family Mode تەنها بۆ ئەوانە بەردەستە کە بە هەژماری گووگڵ داخڵی خزمەتگوزارییەکە دەبن.

هەروەها لەمەودوا ماسک و کاردانەوەکانی هاوشێوەی Snapchat لە پەیوەندییە تاکە کەسییەکاندا لە iOS و Android بەردەستە بۆ بەکارهێنەرانی خزمەتگوزارییەکە. ئەم دانەیە نوێیە و بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی دایکانەوە زیاد کرا:

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3dB8bgf
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە