گووگڵ تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ بە کۆمەڵەکردنی تابەکانی وێبگەڕی Google Chrome زیاد دەکات

کۆمپانیای گووگڵ سەرقاڵی زیادکردنی تایبەتمەندییەکی نوێیە بۆ بەشی بە کۆمەڵەکردنی تابەکانی وێبگەڕی Google Chrome.

لە ماوەی ڕابردوودا، گووگڵ تایبەتمەندی بە کۆمەڵەکردنی تابەکانی لە وێبگەڕی Google Chrome ـدا زیادکرد، کە ڕێگەی دەدا تابە دیاریکراوەکان بکەیت بە چەند کۆمەڵەیەک و بە ئاسانی بیانکەیتەوە. ئێستا، کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە لە هەفتەی داهاتووەوە ڕێگە بە بەکارهێنەرانی وێبگەڕە ناوبراوەکە دەدات تاوەکو ناو و ڕەنگ بۆ کۆمەڵەی تابەکان زیاد بکەن، ئەویش لە ڕێگەی کرتە کردن لە بەشی ڕاستی ماوس لە کۆمەڵەکان.

ئەم تایبەتمەندییە نوێیە هێندەی دیکە ئاسانکاری بۆ بەکارهێنەران دەکات لە ناسینەوەی تابەکان بۆ کردنەوەیان.

وێبگەڕی Google Chrome یەکەمین وێبگەڕ نییە کە خاوەن تایبەتمەندی بە کۆمەڵەکردنی تابەکان ببێت، وێبگەڕی Vivaldi پێشتر خاوەن تایبەتمەندییە ناوبراوەکە بوو. هەرچەندە پێشتر دەتوانرا لە ڕێگەی زیادکراوە دەرەکییەکانەوە، تایبەتمەندییە ناوبراوەکە بۆ Google Chrome زیاد بکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2X3RC6l
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە