فەیسبووک تۆڕی GIPHY ـی تایبەت بە وێنە جوڵاوەکانی کڕییەوە و لەگەڵ ئینستەگرامدا دەیلکێنێت

تۆڕی GIPHY ـی تایبەت بە وێنە جوڵاوەکان چووە ژێر دەستی خاوەنێکی نوێوە، ئەویش کۆمپانیای فەیسبووکە.

کۆمپانیای فەیسبووک لە بڵاوکراوەیەکدا بە فەرمی ڕایگەیاند کە تۆڕی GIPHY ـی تایبەت بە وێنە جوڵاوەکانی بە بڕی 400 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کڕییەوە و لەمەودوا ئەو خاوەندارێتی دەکات.

تۆڕی GIPHY یەکێکە لە گەورەترین کۆگای وێنە جوڵاوەکان (GIF) لە ئینتەرنێتدا، خاوەن ئامرازی تایبەت بە درووستکردن و هاوبەشیپێکردنی وێنە جوڵاوەکان و زیاترە. فەیسبووک بۆ ساڵانێکی زۆرە پشت بە API ـی تایبەت بە تۆڕی GIPHY دەبەستێت و ڕێگە دەدات بەکارهێنەرانی تۆڕەکانی، وێنە جوڵاوەکانی ناو GIPHY پۆست بکەن. هەر لەم بارەیەوە، فەیسبووک دەڵێت تۆڕەکانی ڕێژەی 50% ـی هاتوچۆی تۆڕی GIPHY ـیان پێکهێناوە.

لە ژێر بەڕێوەبردنی خاوەنە نوێیەکەیدا، لەمەودوا تۆڕی GIPHY وەکو بەشێک لە ستافی تۆڕی Instagram ـی سەر بە فەیسبووک لە ژێر کاردا دەبێت، بەو ئامانجەی کە تۆڕەکە ببێتە هۆکاری ئاسانکاری لە ناردن و بەکارهێنانی وێنە جوڵاوەکان لە بەشی نامە و ستۆرییەکانی تۆڕی Instagram ـدا.

فەیسبووک دەڵێت بەردەوام دەبن لە ڕێگەدان بە بەکارهێنەران بۆ بارکردنی وێنە جوڵاوەکان بۆ تۆڕەکە، یاخود بەکارهێنانی API ـەکانی تایبەت بە تۆڕەکە لە لایەن گەشەپێدەرانەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2WBxtp9
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە