یاری Forza Street بۆ iOS و Android بەردەستکرا

یاری Forza Street ـی مایکرۆسۆفت، درووستکراو لە لایەن Turn 10 Studios، ئێستا بەردەستە بۆ سیستەمەکانی iOS و Android.

بۆ یەکەمجار یاری Forza Street بۆ سیستەمی Windows لە ساڵی ڕابردوودا بەردەستکرا، ئێستا بەردەستە بۆ iOS و Android ـیش. یارییەکە لەسەر بنچینەی یاری Forza درووستکراوە لە ڕووی پێشبڕکێ و ڕێکخستنەوە، بەڵام ئەوە نەبێت کە بە تایبەت بۆ مۆبایلەکان دیزاین کراوە.

یاری Forza Street یارییەکی پێشبڕێکێ ئامێزە و لە شەقامەکانی میامی پێشبڕکێیەکان ئەنجام دەدرێن، هەر بۆیە ناوەڕۆکی زۆر نزیکە لە هەمان یاری لە کۆمپیوتەرەکان. مایکرۆسۆفت دەیەوێت لە ڕێگەی پێدانی چەند دیارییەکەوە لە ناو خودی یارییەکە، بەکارهێنەران ڕابکێشێت، بۆ نموونە ئەوانەی لە نێوان ئێستا تاوەکو 5 ـی مانگی داهاتوو یارییەکە ئەنجام دەدەن، ئەوا ئۆتۆمبێلی Ford GT ـیان بۆ دەکرێتەوە. وە ئەوانەشی یارییەکە بە ئامێری Samsung دەکەن و لە کۆگای Galaxy Store دایانگرتووە، ئۆتۆمبێلی 2015 Ford Mustang GT یان 2015 Chevrolet Corvette Z06 بۆ بەکارهێنەرانی Galaxy S20 لەسەر دیزاینی Galaxy ـیان بۆ دەکرێتەوە.

یارییەکە پەیوەستە بە خزمەتگوزاری Xbox Live، هەر بۆیە دەتوانرێت دەستکەوتەکان لە نێوان ئامێرەکانی iOS و Android و Windows 10 ـدا هاودەمی پێ بکرێت.

ئێستا یاری Forza Street بە نرخی خۆڕایی بۆ سیستەمەکانی iOS و Android بەردەستە و دەتوانیت لە ڕێگەی دوگمەکانی خوارەوە دایبگریت.

  • Forza Street
    دابەزاندن
  • Forza Street
    دابەزاندن


  • from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2W9JSAr
    via IFTTT
    x
    چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

    هەڵۆ سەلمان
    سەبسکرایبم بکە