بۆ ئەمساڵ پاڵەوانێتی Fortnite World Cup بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەڕێوە ناچێت

پاڵەوانێتی Fortnite World Cup دواین قوربانی دەستی ڤایرۆسی کۆرۆنایە بۆ ئەمساڵ.

کۆمپانیای Epic Games ڕایگەیاند کە بە هۆی کارەساتی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، پاڵەوانێتی Fortnite World Cup بۆ ئەمساڵ بە شێوەی فیزیایی و لە شێوەی کۆبوونەوەدا ئەنجام نادرێت، بەڵکو بە شێوەی سەرهێڵی پاڵەوانێتییەکە بەڕێوە دەچێت. کۆمپانیاکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ڕوون نییە بۆنە تاکەکەسی و سەرتاسەرییەکانی دیکەیان بۆ ئەمساڵ ئەنجام دەدرێن یاخود نا، هەروەها دەڵێن گەشبینن تاوەکو پاڵەوانێتی Fortnite World Cup لە ساڵی داهاتوودا ئەنجام بدەن.

پاڵەوانێتی Fortnite World Cup بۆ یەکەمجار لە مانگی تەمووزی ساڵی ڕابردوو لە گۆڕەپانی Arthur Ashe Stadium لە نیویۆرک ئەنجامدرا و Kyle Bugha Giersdorf ـی 16 ساڵ براوە بوو. خەڵاتی پاڵەوانێتییەکە بۆ براوە بڕی 3 ملیۆن دۆلار بوو.

لە کاتێکدا کە ئەم پاڵەوانێتییەکە گرنگە هەڵوەشایەوە، بەڵام پاڵەوانێتی وەرزیی Fortnite Champion Series بۆ ئەمساڵ بەردەوامی دەبێت و وا بڕیارە یەکەم ڕووبەڕوو بوونەوەی لە ئەمڕۆدا لە تۆڕەکانی Twitch و YouTube ئەنجام بدرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2KQrt4X
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە