فەیسبووک تایبەتمەندی Facebook Avatars ـی بۆ بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکەی بەردەستکرد

کۆمپانیای فەیسبووک تایبەتمەندی Facebook Avatars ـی بۆ بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی خۆی بەردەستکرد.

تایبەتمەندی Facebook Avatars ڕێگەت دەدات کەسایەتی لێکچووی خۆت درووست بکەیت و لە پاشان وەکو لەزگەی جۆراوجۆر لە بەشی لێدوانەکانی فەیسبووک و نامەکانی Facebook Messenger ـدا بەکاریانی بهێنیت، لە پاڵ بەکارهێنانی وەکو وێنەی هەژمار لە Facebook Gaming و لە داهاتوودا وەکو پاشبنەند بۆ نووسینی بڵاوکراوەکان بەکاردەهێندرێت. ئەم تایبەتمەندییە ساڵی پار ڕاگەیاندرا و لە سەرەتادا بۆ بەکارهێنەرانی ئوستڕاڵیا، نیوزیلەندا و کەنەدا بەردەست کرا.

کۆمپانیاکە هەنگاوێکی نوێی لە بەردەستکردنی تایبەتمەندییە نا و بۆ بەکارهێنەرانی وڵاتانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەشێکی زۆری ناوچەکانی ئەوروپای بەردەستکرد.

تایبەتمەندی Facebook Avatars، هاوشێوەی تایبەتمەندییەکانی Memoji ـی ئەپڵ و Bitmoji ـی سناپچات و زیاترە. گووگڵ و سامسۆنگیش لە ماوەی ڕابردوودا هەمان تایبەتمەندییان ڕاگەیاند.

لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکە ماوە تاوەکو تایبەتمەندییەکەیان بۆ زیاد بکرێت، ئەویش لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕوو دەدات. بۆ چۆنیەتی ڕێکخستنی تایبەتمەندییەکە، پێویستە بچیتە تابی More لە ئەپی Facebook، دواتر کرتە لە See More بکەیت و Avatars بدۆزیتەوە، لە پاشان کرتە لە Make Your Avatar بکەیت. ئەوکات دەتوانیت بە شێوەی لەزگە لە لێدوانەکان و بەشەکانی دیکەی تۆڕەکەدا بەکاری بهێنیت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2yVSEcz
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە