کۆمپانیای سامسۆنگ پڕۆسێسەری Exynos 880 ـی بە پشتگیری لە 5G بۆ مۆبایلە ئاست مامناوەندەکان ڕاگەیاند

لە کاتێکدا کە کۆمپانیاکانی MediaTek و Qualcomm پڕۆسێسەری 5G بۆ مۆبایلە ئاست مامناوەندەکان بەردەست دەکەن، سامسۆنگ نایەوێت لەم ڕکابەرییە دوابکەوێت، بۆ ئەم مەبەستەش کۆمپانیاکە پڕۆسێسەری Exynos 880 ـی بە پشتگیری لە 5G بۆ مۆبایلە ئاست مامناوەندەکان ڕاگەیاند.

پێشتر کۆمپانیای Vivo مۆبایلی Vivo Y70s ـی بە پڕۆسێسەرە نوێیەکەی سامسۆنگەوە ڕاگەیاندبوو، بەڵام نازاندرێت بۆ بەم شێوەیە سامسۆنگ دواکەوت لە بڵاوکردنەوەی تایبەتمەندییەکانی پڕۆسێسەرەکە. پڕۆسێسەری Exynos 880 قەبارەی 8 نانۆمەترییە و خاوەن هەشت یەکەی کارپێکەرە – دوو یەکەی Cortex-A77 و شەش یەکەی بچووکتری Cortex-A55 کە بە خێرایی 1.8 کار دەکەن. هەروەها خاوەن گرافیکی جۆری Mali-G76 MP5 ـە.

توانای هەیە وێنە لەسەر تاک کامێرای 64 مێگاپێکسڵ بەرهەم بهێنێت و تەنانەت دوو وێنەی 20 مێگاپێکسڵیش بلکێنێت بە یەکەوە، هەروەها ڤیدیۆی تاوەکو Ultra HD بە 30fps تۆمار دەکات و بەرزترین ڕوونمای ڕێگەپێدراو بۆ کارپێکردنی، بریتییە لە ڕوونی +FHD بە وردی نیشاندانی 2520 بە 1080 پێکسڵ.

هەروەها پڕۆسێسەرەکە توانای هەیە بیرگەی LPDRR4X بخوێنێتەوە و پشتگیری لە بیرگە ناوەکییەکانی UFS 2.1 و eMMC 5.1 دەکات. مۆدیەمەکەی پشتگیری لە ڕایەڵەکانی sub-6GHz 5G دەکات بە بەرزترین خێرای داگرتنی 2.55 گێگابت/چرکە و بەرزترین خێرایی بارکردنی 1.28 گێگابت/چرکە، هاوکات خاوەن mmWave نییە.

هەر وەک لە سەرەتادا گوتمان، پڕۆسێسەرەکە لە پێشتردا لەسەر مۆبایلی Vivo Y70s جێگیر کرابوو، کە وا بڕیارە لە ڕێکەوتی 1 ـی مانگی داهاتوو بەردەست بکرێت. لە چەند مانگی داهاتوو مۆبایلی زیاتر دەبینین بە خاوەن پڕۆسێسەرە نوێیەکەی سامسۆنگەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/36x00j1
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە