پێگەی DXOMark هەڵسەنگاندنی تەواوی بۆ کامێرای پێشەوە (سێڵفی) ـی مۆبایلی iPhone 11 بڵاوکردەوە. لە کاتێکدا کە پێگەکە کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکەی بە لێهاتوو هەژمار کرد، بەڵام شکستی هێنا لەوەی بچێتە لیستی 10 باشترینەکان.
لە هەڵسەنگاندنەکەی پێگەی DXOMark بۆ کامێرای پێشەوەی 12 مێگاپێکسڵی مۆبایلی iPhone 11، مۆبایلەکە توانی 91 بەدەست بهێنێت، بەمەش تەنها یەک خاڵی لە iPhone 11 Pro کەمترە. بەڵام پێگەکە دەڵێت گەورەترین جیاوازی لە نێوان کامێرای پێشەوەی iPhone 11 و iPhone 11 Pro، بریتییە لە کۆمەڵەی سەرنج (Focus).
سەرنج کەمێک لە کامێرای پێشەوەی مۆبایلی iPhone 11 ـدا لاوازە و بە خراپی کار دەکات بە بەراورد بە iPhone 11 Pro. ئەمە بۆ مەودای نزیک کێشەی نییە، بەڵام لە مەودای دووردا کێشەی هەیە. بۆ نموونە؛ کاتێک لە دوورەوە وێنەی دەموچاوت دەچرکێنیت، بەشێکی زۆری دەموچاوت دەکەوێتە دەرەوەی مەودای سەرنجەوە.
بەدەر لەمە، دەتوانین بڵێین کامێرای پێشەوەی iPhone 11 و iPhone 11 Pro هەمان توانستیان هەن. بەڵام DXOMark دەڵێت کامێرای پێشەوەی iPhone 11 کەمێک کێشەی لەگەڵ ژاوەژاودا هەیە، بە تایبەت لە دۆخی ڕووناکی کەمدا.
سەبارەت بە توانستی تۆمارکردنی ڤیدیۆی کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکە، هەڵسەنگاندنەکەی DXOMark دەڵێت توانایەکی باشی هەیە، بەڵام لە نێوان باشترینەکاندا نییە. وە هەروەها لە ڕووی ڕەنگەوە لە کاتی تۆمارکردنی ڤیدیۆکان، کەمێک لە iPhone 11 Pro باشترە.
بە هەرحاڵ، بەدەستهێنانی 91 خاڵ کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکە ناکاتە یەکێک لە 10 باشترینەکان، ئەمە لیستی 10 باشترین مۆبایلەکانن بۆ کامێرای پێشەوە، کە iPhone 11 ـی تێدا نییە و دەکەوێتە پلەی 13 ـەهەمینەوە:
- Huawei P40 Pro – 103
- Huawei nova 6 5G – 100
- Samsung Galaxy S20 Ultra – 100
- Samsung Galaxy Note 10+ 5G – 99
- ASUS ZenFone 6 – 98
- Samsung Galaxy S10 5G – 97
- Samsung Galaxy S10+ – 96
- Huawei Mate 30 Pro – 93
- iPhone 11 Pro Max – 92
- Google Pixel 3 – 92
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3fAHqub
via IFTTT