یوتیوب تایبەتمەندی Chapters ـی بۆ ڤیدیۆکانی تۆڕەکەی لە دیسکتۆپ و مۆبایلەکان بەردەستکرد

تۆڕی YouTube تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ ڤیدیۆکانی تۆڕەکەی لە دیسکتۆپ و مۆبایلەکان بە ناوی Chapters ـەوە بەردەستکرد، کە ئاسانکاری دەکات لە پەڕاندنی ڤیدیۆکان بۆ سەر ئەو بەشەی کە مەبەستتە. ئەم تایبەتمەندییە لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا بۆ ژمارەیەکی کەم لە درووستکەرانی ڤیدیۆکان بەردەستکرا.

هەر وەک بەشی ناو کتێبەکان، ئەم تایبەتمەندییە بەشەکانی ناو ڤیدیۆ جیا دەکاتەوە بە سەردێڕێکی خوازراوەوە. ڤیدیۆکانی تۆڕەکە لە دیسکتۆپ بەم تایبەتمەندییەوە جیاوازتر نین لە ڤیدیۆ ئاساییەکانی دیکەی تۆڕەکە، جیاوازییەکە لە شریتی بەرەوپێشچوون (Progress Bar) ـی خوارەوەی ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێت، کاتێک هەر بەشێک بە هێڵێکی ڕەش لێک جیا دەکرێنەوە. وە کاتێک ماوس دەکەیتە سەر چاپتەرەکان (بەشەکان)، ئەوا سەردێڕی تایبەت بەو چاپتەرە بەدی دەکەیت.

وێنە لە لایەن Cameron Faulkner لە The Verge.

ئەم دیزاینە لە مۆبایلەکانیشدا هەمان شتە، پێویستە شریتەکە ڕابکێشیت بۆ سەر چاپتەرەکان بۆ زانینی سەردێڕەکانیان، لە کاتی ڕاکێشانی شریتەکە بۆ سەر هەر چاپتەرێک، ئامێرەکە تەکنەلۆژیای هەززەی (Haptic Feedback) بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی بزانیت کە چاپتەرێکی نوێت دیاری کردووە.

لە کاتی دانانی ڤیدیۆکان لە YouTube، خودکارانە چاپتەرەکان زیاد نابن، بەڵکو دەبێت درووستکەری ڤیدیۆکە چاپتەرەکان بۆ ڤیدیۆکانی زیاد بکەن. هیچ سنووردارکردنێک نییە بۆ زیادکردنی چاپتەرەکان، تەنها ئەوە نەبێت کە دەبێت نێوانی هەر چاپتەرێک 10 چرکە یان زیاتر بێت.

ئەمانە هەندێک ڤیدیۆن کە بە هەبوونی تایبەتمەندییە نوێیەکەوە بڵاوکراونەتەوە و دەتوانیت چاپتەرەکان تاقی بکەیتەوە:

YouTube دەڵێت ئەم تایبەتمەندییە بۆ بەشێک لە ڤیدیۆکانی YouTube Originals لە داهاتوودا بەکاردەهێنێت، وە لە داهاتوودا قەدبڕی تایبەت بە تەختەکلیل بۆ تایبەتمەندییەکە زیاد دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3clihBf
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە