نێتفلێکس جۆرایەتی ڤیدیۆکانی تۆڕەکەی لە ئەوروپا ئاسایی دەکاتەوە

تۆڕی Netflix کار لەسەر ئاسایی کردنەوەی جۆرایەتی پەخشی ڤیدیۆی فیلم و زنجیرە تەلەفزیۆنییەکانی ناو تۆڕەکەی دەکات لەو وڵاتانەی ئەوروپا کە بە بڕیاری حکومەت داوا کرابوو جۆرایەتی ڤیدیۆکانی تۆڕەکە کەم بکرێنەوە بەو هیوایەی قەرەباڵغی هاتوچۆی ڕایەڵەی کیشوەرەکە کەم بکاتەوە بە هۆی مانەوەی خەڵکی لە ماڵەوە لە کاتی قەدەغەی هاتوچۆدا.

ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی هەریەکە لە وڵاتانی دانیمارک و نەرویج و ئەڵمانیا و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا تێبینی ئاسایی بوونەوەی جۆرایەتی ڤیدیۆکانی تۆڕی Netflix ـیان کردبوو. تۆڕەکە ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کە جۆرایەتی ڤیدیۆکانی تۆڕەکەی لە بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا ئاسایی کردووەتەوە، بەڵام ناوی وڵاتەکانی ئاشکرا نەکرد.

لە ماوەی ڕابردوودا، نوێنەرێکی یەکێتی ئەوروپا داوای لە تۆڕەکانی Netflix و YouTube کرد تاوەکو یارمەتییان بدەن لە کەمکردنەوەی قەڕەباڵغی هاتوچۆی ڕایەڵەکانی ئەوروپا بە کەمکردنەوەی جۆرایەتی ڤیدیۆکانیان. تۆڕی Netflix ڕازیبوو تاوەکو 30 ڕۆژ جۆرایەتی ڤیدیۆکانی تۆڕەکەی کەم بکاتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت تۆڕە پەخشکەرەکانی دیکەش چاو لە Netflix بکەن و جۆرایەتی ڤیدیۆکانی تۆڕەکەیان لە ئەوروپا ئاسایی بکەنەوە. پێگەی Apple Insider گوتوویەتی کە ئەپڵ لە کۆتاییەکانی مانگی ڕابردووەوە کۆتایی بە سنووردارکردنی جۆرایەتی ڤیدیۆکانی تۆڕی Apple TV Plus هێنابوو.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2LzMp0M
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە