ئێستا ڕووکارە نوێیەکەی فەیسبووک بۆ سەرجەم بەکارهێنەران لە وێب بەردەستە

ماوەیەکی زۆر تێپەڕیوە بەسەر ڕاگەیاندنی ڕووکارێکی نوێ و سادە بۆ تۆڕی فەیسبووک لە وێب، بەڵام تاوەکو ئەم ماوەیەش بۆ زۆرینەی بەکارهێنەران بەردەست نەکرابوو. دواجار، ئێستا ڕووکارەکە بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی تۆڕەکە لە وێب بەردەستە.

لە بڵاوکراوەیەکدا، کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاند ڕووکارە نوێیەکەی تۆڕەکەیان بە خێرایی، ئاسانکاری زۆر و هەبوونی دۆخی تاریک (Dark Mode) ـەوە ئێستا بەردەستە بۆ سەرجەم بەکارهێنەران لە وێبدا.

بێگومان، دۆخی تاریک یەکێکە لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ڕووکارە نوێیەکەی تۆڕەکە لە وێب، بەڵام فەیسبووک گرنگییەکی زۆری بە ئاسانکاری و پڕکردنەوەی بۆشاییەکان داوە لەم ڕووکارە نوێیەدا. چیدیکە لایەکانی ڕاست و چەپی تۆڕەکە بە بەتاڵی نەهێڵدراونەتەوە، وێنۆچکە گەورەکانی دەستە چەپ و شریتی لیست لە سەرەوە، وا دەکەن بە ئاسانترین شێوە بەشەکانی تۆڕەکە بکەیتەوە.

بۆ ئەوانەی دەیانەوێت دەست بەجێ ڕووکارە نوێیەکە کارا بکەن، ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکەن:

  • کرتە کردن لە دوگمەی نیشانەی خوارەوە لە شریتی لیست لە سەرەوە (یەکەم دوگمە لە دەستە ڕاستەوە).
  • کرتە کردن لە دوگمەی “Switch to new Facebook”.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا، ڕووکارە نوێیەیە بۆ بەشێکی زیاتری بەکارهێنەرانی تۆڕەکە زیاد کرا.

ئامانجی فەیسبووک لە ڕاگەیاندنی ئەم ڕووکارە بۆ تۆڕەکە لە وێب لە کۆنگرەی F8 لە ساڵی 2019، بۆ سەرنج خستنەوە سەر ئەزموونی بەکارهێنانی وێب بوو.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3fxbUxi
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە