ماڵپەڕی فەرمی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هاککرا

چەند خولەکێک بەر لە ئێستا، ماڵپەڕی فەرمی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕووبەڕووی هاککردن بووەوە.

هاککەرێک کە ناوی لە خۆی ناوە xPro، توانی بەربەستی ئاسایشی ماڵپەڕی فەرمی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی تێکبشکێنێت و بچێتە ناو ماڵپەڕی زانکۆکەوە. دەست بەجێ پەڕەی سەرەکی ماڵپەڕەکەی دەستکاری کردووە و تێیدا بە زمانێکی زبر داوا لە بەڕێوەبەڕایەتی زانکۆیەکە دەکات خوێندنی سەرهێڵی ڕابگرن. هاوکات بەشێک لە کێشەی خوێندکارانیشی خستووەتە ڕوو سەبارەت بە خوێندنی سەرهێڵی.

تاوەکو ئێستا ماڵپەڕی زانکۆیەکە بەو شێوەیە و لە ژێر دەستی هاککەرەکەدا ماوەتەوە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتوون، بە داخەوە ئەمە بۆ جاری سێیەمە تەنها لە ماوەی 4 مانگدا ماڵپەڕی فەرمی زانکۆیە ناوبراوەکە ڕووبەڕووی هاککردن ببێتەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2xy5VY4
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە