دۆناڵد ترەمپ سزاکانی سەر کۆمپانیای هواوەی چینی تاوەکو ساڵی داهاتوو درێژ کردەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بڕیاریدا قەدەغەی سەر کۆمپانیا ئەمریکییەکانی لە کارکردن یاخود کڕین لەگەڵ کۆمپانیای درووستکەری پارچە پەیوەندییە چینییەکان تاوەکو ساڵی داهاتوو درێژ بکاتەوە بە بیانووی درووستکردنی مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی.

بە پێی پێگەی Reuters بێت، بڕیارەکەی ترەمپ تاوەکو مانگی ئایاری ساڵی داهاتووە. هەرچەندە بە دیاریکراوی ناوی کۆمپانیاکان نەبراوە، بەڵام کۆمپانیاکانی Huawei و ZTE و چەندانی دیکە لە ساڵی پاردا لە ناو لیستی کۆمپانیا سزادراوەکاندا بوون، کە چیتر نەیانتوانی بەرهەمەکانیان بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان بفرۆشن و کار لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەک Google و ARM ـدا بکەن.

سزاکانی سەر کۆمپانیای هواوەی و کۆمپانیا چینییەکانی دیکە، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن لەسەر ڕاژە نەتەوەییەکانی ئەمریکا بوو بۆ چین، لەو کاتەوە کۆشکی سپی هواوەیی و چەندانی دیکەی بێبەری کرد لە کارکردن لەگەڵ کۆمپانیای Google و کۆمپانیا ئەمریکییەکانی دیکە، کە کاریگەری لەسەر بەکارهێنانی کۆگای Google Play و ئەپە سەرەکییەکانی گووگڵ لە دواین مۆبایلەکانی هواوەیدا درووست کرد.

بەڵام لەو کاتەوەی لە پار ساڵەوە سزاکان خرانە سەر هواوەی و کۆمپانیا چینییەکانی دیکە، تاوەکو ئێستا بە تەواوی جێبەجێ نەکراون و بۆ چەند جارێک بۆ ماوەیەکی کاتی درێژ کراونەتەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2yVSVvY
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە