تویتەر کار لەسەر زیادکردنی بژاردەیەک دەکات بۆ سنووردارکردنی وەڵامدانەوەکان بۆ جریوەکان

لە ئێستادا تۆڕی تویتەر سەرقاڵی تاقیکردنەوەی ڕێگایەکە بۆ ئەوەی بتوانیت خەڵکی سنووردار بکەیت بۆ وەڵامدانەوەی جریوەکانت. ئەگەر بەشێک بیت لەم تاقیکردنەوەیە، ئەوا بژاردەیەک لە کاتی نووسینی جریوەکان دەبینیت، کە توانای هەیە ڕێگە بە وەڵامدانەوەی جریوەکانت لە لایەن هەمووان، ئەو کەسانەی شوێنیان کەوتوویت یاخود ئەو کەسانەی ناوت هێناون (مێنشنت کردوون) بدات.

تویتەر لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا ئەم تایبەتمەندییەی ڕاگەیاند و گوتی لە ساتەوەختێکی کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بۆ بەکارهێنەرانی لە سەکۆیە جیاوازەکان بەردەست دەکرێت.

تویتەر لە هەژماری فەرمی خۆیشی جریوەیەکی گاڵتە ئامێزی بە بەکارهێنانی سنووردارکردنەکە بڵاوکردووەتەوە و نوسیوویەتی: “ئەگەر ئەپێکی باشتر هەیە، لە بەشی وەڵامدانەوە بینووسە”.

ئەگەر وەڵامدانەوە بۆ جریوەکەت سنووردار بکەیت، ئەوا هەمووان دەتوانن جریوەکەت ببینن و لایک و ڕیتویتی بکەن، بەڵام ناتوانن وەڵامدانەوە بنووسن. هەروەها تویتەر نووسینێک لەو جریوانەش بەدیار دەخات کە بە یەکێک لە بژاردەکانی سنووردارکردنی لە لایەن هەمووان، ئەو کەسانەی شوێنیان کەوتوویت یاخود ئەو کەسانەی ناوت هێناون (مێنشنت کردوون) بڵاوت کردوونەتەوە.

تویتەر دەڵێت تەنها کۆمەڵەیەکی کەم لە بەکارهێنەرانی لە سەکۆیەکانی iOS و Android و وێب ئەم تایبەتمەندییەیان بۆ زیاد کراوە. ڕێکەوتی بەردەستکردنی بۆ هەمووان نەزاندراوە، بەڵام پێناچێت ماوەیەکی زۆر بخایەنێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2ATw8BF
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە