فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان گەورەترین داڕوخانی بە خۆیەوە بینیوە لە مێژوودا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا

کارەساتی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە هۆکاری پوکاندنەوەی گەشەسەندنی خێرای فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان لە یەکەم چارەکی ساڵدا.

پێگەکانی Counterpoint Research و Canalys لە نوێترین شیکردنەوەیاندا ئاشکرایان کردووە کە فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان لە سەرانسەری جیهاندا بە ڕێژەی 13% دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، بە تەنها لە چین دابەزینەکە بە ڕێژەی 27% ـە و بە گەورەترین داڕوخانی فرۆشی مۆبایلەکان لە وڵاتەکەدا هەژمار دەکرێت. بەمەش بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی 2014 ـەوە کەمتر لە 300 ملیۆن دانە مۆبایلی زیرەک لە چارەکێکی ساڵدا بفرۆشرێت.

سەبارەت بە لیستی کۆمپانیاکانی فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، سامسۆنگ و هواوەی و ئەپڵ لە پلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەم بە فرۆشی زۆرەوە ماونەتەوە، هەرچەندە فرۆشی ئەپڵ بە ڕێژەیەکی کەم دابەزیوە، بەڵام بە جێگیری لە پلەکەی خۆیدا ماوەتەوە. شاومیش لە پلەی چوارەمدایە، بەڵام گەورەترین زیانی بەرکەوتووە و ڕێژەی 10% ـی فرۆشی کەمی کردووە.

هێشتا زیانە گەورەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر فرۆشی مۆبایلەکان بە تەواوی ڕووی نەداوە و لە ڕێگایە، شارەزایان نایشارنەوە کە ڕەنگە چارەکی دووەمی ئەمساڵ زۆر لە یەکەم خراپتر بێت بۆ فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2WksOX9
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە