ترەمپ هەڕەشەی زیادکردنی باج لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەکات ئەگەر لە ئەمریکادا بەرهەمهێنان نەکەن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە پلانیدایە باج لەسەر کۆمپانیا ئەمریکییەکان زیاد بکات ئەگەر بەرهەمهێنانی بەرهەمەکانیان نەگوازنەوە بۆ ئەمریکا.

ترەمپ دەڵێت، ئەگەر کۆمپانیا ئەمریکییەکان بیانەوێت پارەی زیاتر نەدەن، ئەوا پێویستە بەرهەمهێنانی ئامێرەکانیان بگوازنەوە بۆ نیشتیمان، ئەمریکا. بە پێی کاربەدەستانی ئەمریکا لە نزیک ترەمپ بێت، ئەم بڕیارە هەنگاوێکی نوێیە بۆ دوورخستنەوەی زیاتری بەرهەمهێنانی ئامێرەکان لە چین، وە ئاشکراشی کردووە کە دەبێت کۆمپانیا ئەمریکییەکان ئەمە بۆ حکومەتەکەیان ئەنجام بدەن.

لەو کاتەوەی کە ترەمپ باجی لەسەر هەناردەکردنی ئامێرەکان لە چینەوە دانا، کۆمپانیا ئەمریکییەکان بڕی 46 ملیار دۆلاریان زەرەر کردووە. نرخی هاوردەکردنی ئامێرەکان لە چینەوە بۆ ئەمریکا لەم جەنگەی نێوان هەردوو وڵاتەکە، بە بڕی 370 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.

ئاشکرایە کە ئەم هەڕەشەیەی ترەمپ بە پلەی یەکەم لە ئەپڵە، ئەمە جاری یەکەم نییە کە سەرۆکەکەی ئەمریکا داوا لە ئەپڵ دەکات تاوەکو چیدیکە ئامێرەکانی لە چین بەرهەم نەهێنێت و لە وڵاتی دایک بەرهەمهێنان ئەنجام بدات.

ئەوەی بووەتە پرسیار لە لایەن خەڵکی، ئەوەیە کە ئاخۆ نرخی ئایفۆنەکان لە کاتی گواستنەوەی بەرهەمهێنان لە چینەوە بۆ ئەمریکا زیاد دەکات یاخود نا. هەنگاوەکانی داهاتووی حکومەتی ئەمریکا ئەم پرسیارەمان بۆ ڕوون دەکەنەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/363tjJy
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە