ئینستەگرام کار لەسەر زیادکردنی چەسپاندنی لێدوانەکان و زیاتر دەکات بۆ تۆڕەکەی

کۆمپانیای ئینستەگرامی سەر بە کۆمپانیای فەیسبووک، سەرقاڵی تاقیکردنەوەی ژمارەیەک تایبەتمەندی نوێیە بۆ بەشی لێدوانەکانی تۆڕەکەی.

کۆمپانیاکە دەڵێت بەم نزیکانە ڕێگە بە بەکارهێنەرانی تۆڕەکەی دەدات هەتا 25 دانە لێدوان دیاری بکەن و بە یەکجار کردارێکی دیاریکراویان بەسەردا جێبەجێ بکەن، لە جێی ئەوەی دانە بە دانە و وەک ئێستا لێدوانەکان دیاری بکەن، ئینستەگرام دەڵێت لە پێشتردا ئەم تایبەتمەندییەیان تاقی کردووەتەوە و سوودی زۆری بە خاوەن شوێنکەوتووە زۆرەکان گەیاندووە بۆ درووستکردنی ژینگەیەکی ئەرێنی بۆ هەژمارەکانیان.

هەروەها کۆمپانیاکە کار لەسەر تاقیکردنەوەی تایبەتمەندی چەسپاندنی لێدوانەکان دەکات تاوەکو لە بەشی سەرەوەی لێدوانی بڵاوکراوەکاندا دەربکەوێت، خاوەن بڵاوکراوەکان دەتوانن زیاتر لە یەک لێدوان بچەسپێنن. ئەم تایبەتمەندییە هاوشێوەی چەسپاندنی لێدوانەکانی تۆڕی YouTube ـە.

لە پاڵ ئەو تایبەتمەندییە نوێیانەدا، ئینستەگرام کۆنتڕۆڵی زیاتر دەدات بە بەکارهێنەران سەبارەت بە تاگ و مێنشن کردنیان لە بڵاوکراوەکاندا.

سەرجەم ئەو تایبەتمەندییە نوێیانە یارمەتی خاوەن شوێنکەوتووە زۆرەکان دەدەن تاوەکو کەسانی نەناسراو بە دوور بگرن لە نووسینی لێدوانە جنێو و هەڕەشە ئامێزەکان، هەر وەک کۆمپانیاکە دەڵێت کە ئەم تایبەتمەندییە نوێیانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی جنێوە سەرهێڵییەکان دیزاین کراون.

لە ئێستادا تایبەتمەندییە نوێیە ناوبراوەکان بۆ بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکە بەردەستن و بەم نزیکانە بۆ هەمووان بەردەست دەکرێن.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2WXV1Dl
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە