ئەپڵ شوێنی بەرهەمهێنانی ئایفۆنەکان لە چینەوە دەگوازێتەوە بۆ هیندستان

دواین دەنگۆیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەپڵ لە پلانیدایە شوێنی بەرهەمهێنانی ئایفۆنەکان لە چینەوە بگوازێتەوە بۆ هیندستان.

بە پێی پێگەی Economic Times بێت، کۆمپانیای ئەپڵ لە 5 ساڵی داهاتوودا شوێنی پێنجەم بەرهەمهێنانی ئایفۆنەکان لە وڵاتی چینەوە دەگوازێتەوە بۆ هیندستان، بەمەش پشت پێبەستنی کۆمپانیا ئەمریکییەکە بە چینەوە زیاتر کەم دەبێتەوە.

پێگەکە دەڵێت بەهای زیاد لە 40 ملیار دۆلار لە ئایفۆنەکان لە هیندستانەوە پەیدا کراوە، لە کاتێکدا کە بڕی فرۆشی 1.5 ملیار دۆلار لە مۆبایلەکە لە ناوخۆی چیندا پەیدا کراوە، ئەمەش مانای ئەوەیە کە قازانجی فرۆشی ئایفۆن لە وڵاتانی دیکە بە بەراورد بە ناوخۆی چین زۆر زیاترە. هەر بۆیە ئەپڵ دەیەوێت سەرنجی زیاتر بخاتە سەر هیندستان.

دەگوترێت کە لە هەفتەی داهاتووەوە ئەپڵ بە فەرمی داوای مۆڵەت بۆ ئەنجامدانی ئەم پڕۆسەیە لە حکومەتی هیندستان دەکات.

ئەم هەواڵە لە دوای ئەوە دێت پێشتر دەنگۆکان ئاشکرایان کرد کە ئەپڵ دەیەوێت بۆ یەکەمجار بیستۆکی بێوایەری AirPods لە دەرەوەی چین و لە وڵاتی ڤێتنام بەرهەم بهێنێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2YSaHKZ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە