تایبەتمەندی نەخشەکێشی دڵی Apple Watch نەخۆشییەکی ئاشکراکردووە کە ئامێری نەخشەکێشی دڵی نەخۆشخانەکان نەیانتوانیوە ئاشکرای بکەن

لەو کاتەوەی کە ئەپڵ تایبەتمەندی نەخشەکێشی دڵ (ECG) ـی بۆ نەوەی چوارەمی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch زیادکرد، ژیانی دەیان کەسی لە مردن ڕزگار کردووە بە هۆکاری جیا جیا. زۆر نابێت کە تایبەتمەندییە ناوبراوەکەی کاتژمێرە زیرەکەکەی ئەپڵ ژیانی کەسێکی دیکەی لە مردن ڕزگارکرد.

پێگەی European Heart Journal لە نوێترین ڕاپۆرتیدا چیرۆکی ڕزگاربوونی ژیانی ئافرەتێکی تەمەن 80 ساڵ لە شاری ماینزی ئەڵمانیا بە هۆی Apple Watch ـەوە باس دەکات، کە تایبەتمەندی نەخشەکێشی دڵی کاتژمێرە زیرەکەکە توانای هەبووە نەخۆشییەکی ئافرەتەکە دیاری بکات کە ئامێرەکانی نەخشەکێشی دڵی نەخۆشخانەکان توانای دۆزینەوەیان نەبووە.

پێگەکە دەڵێت ئافرەتەکە ڕووی کردووەتەوە ناوەندی تەندرووستی زانکۆی ماینزی ئەڵمانیا و بە پزیشکەکانی ڕاگەیاندووە کە کێشەکانی ئازاری سنگ و ناڕێکی لێدانی دڵ و ژانەسەری هەبووە. هەر لەو کاتەدا و وەکو نەریتێکی هەمیشەیی بۆ دۆزینەوەی نیشانەی نەخۆشییەکان، پزیشکەکان ئامێرێکی نەخشەکێشی 12 کەناڵییان بۆ ئافرەتەکە بەکارهێنا، بەڵام ئامێرەکە نیشانەی هیچ نەخۆشییەکی دەرنەخست.

ئافرەتە نەخۆشەکە ئەنجامەکانی پشکنینی تایبەتمەندی نەخشەکێشی دڵی Apple Watch ـەکەی نیشانی پزیشکەکان دا، کە تێیدا سستی لێدانی دڵی نەخۆشەکەیان لەسەر نەخشەکێشەکەدا بەدی کرد. سەرئەنجام پزیشکەکان بۆیان دەرکەوت ئافرەتەکە کێشەی لە هەبوونی خوێنی پێویست لە دەمارەکاندا هەیە.

دواتر نەخۆشەکە برایە تاقیگەی قەستەرە و دەرکەوت نیشانەکە ڕاستە، دەمارەکانی چەپی تەسکن و باش خوێنیان پێدا ناڕوات. لە پاشان دەرمان درا بە ئافرەتە نەخۆشەکە و بۆ ڕۆژی دواتر ڕەوانەی ماڵەوە کرا.

ئەم چیرۆکەی پێگەی European Heart Journal ئەوەی ئاشکرا کرد کە تەنانەت تایبەتمەندی نەخشەکێشی دڵی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch توانای ئەوەشی هەیە نیشانەکانی کەمی خوێنی دەمارەکانی لەش دیاری بکات و بگرە لە ئامێرە نەخشەکێشانەکانی دڵی نەخۆشخانەکان توانای زیاترە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/35scYOl
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە