یەکەمین وەشانی تاقیکاری گشتی Android 11 لە هەموو کاتێک درەنگتر بەردەست دەکرێت

گووگڵ ڕێکەوتی بەردەستکردنی یەکەمین وەشانی تاقیکاری گشتی Android 11 ـی ڕاگەیاند و لە هەموو کات درەنگتر بەردەست دەکرێت بە هۆی هەڵوەشاندنەوەی کۆنگرەی Google I/O بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

گووگڵ ڕایگەیاند یەکەمین وەشانی تاقیکاری گشتی Android 11 لە ڕێکەوتی 3 ـی مانگی داهاتوو لە کاتژمێر 6:00 ـی ئێوارە بە کاتی هەولێر و لە پاش پەخشێکی ڕاستەوخۆی تایبەت بە ڕاگەیاندنی، بەردەست دەکرێت.

دەبووایە یەکەمین وەشانی تاقیکاری گشتی Android 11 لەم مانگەدا بەردەست بکرایە، بەڵام بە هۆی ئەوەی بۆ ئەمساڵ هیچ کۆنگرەیەک بە ناوی Google I/O بەڕێوە ناچێت، بۆ ئەمساڵ شتەکان جیاوازن و ئەم وەشانە تاقیکارییەی Android ـە نوێیەکەش کەمێک درەنگتر بەردەست دەکرێت.

هەر بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، گووگڵ دەڵێت ژمارەیەکی کەم لە وەشانی تاقیکاری گشتی Android 11 بەردەست دەکەن. یەکەمین وەشانی تاقیکاری گشتی لە 3 ـی مانگی داهاتوو، دووەمین وەشان لە مانگی تەمووز، سێیەمینیش لە مانگی ئاب بەردەست دەکرێت. تەنانەت بەردەستکردنی دواین وەشانی تاقیکاری گشتی سیستەمەکەش دواخراوە و لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا بەردەست دەکرێت.

لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا گووگڵ یەکەمین وەشانی Android 11 ـی بە تەنها و تایبەتی بە گەشەپێدەران بەردەستکرد، کە تێیدا بەدی کرا خاوەن ژمارەیەک تایبەتمەندی نوێ دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3bcKrha
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە