دەنگۆ: ناوی بیستۆکی سەر گوێیی بێوایەری نوێی ئەپڵ AirPods Studio دەبێت

دەنگۆیەکی نوێ ناو و نرخی بیستۆکی سەر گوێیی بێوایەری نوێی ئەپڵ ئاشکرا دەکات.

بە پێی دەنگۆیەکی نوێ بێت لە لایەن دزەپێکەر Jon Prosser ـەوە، بیستۆکی سەر گوێیی بێوایەری نوێی ئەپڵ ناوی AirPods Studio دەبێت و نرخیشی 349$ دەبێت. ئەم نرخە نزیکە لە نرخی بیستۆکە سەر گوێییە بێوایەرەکانی کۆمپانیاکانی وەک Bose و Sony ـییەوە.

هەڵبژاردنی ئەم ناوە بۆ ئەم بیستۆکە زۆر نایابە لە لایەن ئەپڵەوە، لەگەڵ ئەوەشدا سەرسامکەرانە نییە، چونکە بێگومان ئەپڵ دەیەوێت جیاوازی لە نێوان ئەم بیستۆکە و بیستۆکەکانی براندی Beats ـی خۆی درووست بکات. ئەگەر ئەم دەنگۆیە ڕاست دەربچێت، ئەوا ئەم بیستۆکەش دێتە نێو زنجیرەی AirPods ـەوە و زنجیرەکە بەم شێوەیەی لێ دێت:

  • AirPods with Charging Case
  • AirPods with Wireless Charging Case
  • AirPods Pro
  • AirPods Studio

لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا، پێگەی 9to5Mac وێنەکانی بیستۆکە سەر گوێییە بێوایەرەکەی ئەپڵی لە کۆدە دزەپێکراوەکانی iOS 14 ـەدا دۆزییەوە، کە پشتڕاستی کردەوە ئەپڵ کار لەسەر بەرهەمێکی لەو شێوەیە دەکات.

پێگەی Bloomberg و پێشبینیکەر Ming-Chi Kuo پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە ئەپڵ ئەم بەرهەمە نوێیە لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بەردەست دەکات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3blPGeg
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە